نوچەنێت
رێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، پێویستە یەكێتیو بزووتنەوەی گۆڕان بەزووترین كات كۆببنەوە ئەوەی پرسی پارێزگاری سلێمانی، یەكلابكەنەوە.
رۆژی سێ شەممە، سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمانی دەستی لەپۆستەكەی كێشایەوە، كە بەپێی رێككەوتنێكی یەكێتیو گۆڕان ئەو پۆستەی وەرگرتبوو، تا ئێستاش كەس بۆ شوێنگرەوەی دیارینەكراوە.
رێكەوت زەكی، بۆ راگەیاندنەكانی حزبەكەی دەڵێت، ئەگەر كەسێكی ناو حكومەتی هەرێم بكەنە پارێزگار، بۆ نموونە وەكو قائیماقامێك پێویست بەمەرسوم ناكاتو وەزارەتی ناوخۆ وەكو پارێزگار بەوەكالەت دەیناسێنێت.
ناوبراو، كە پێشتر سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بوو ئەوەشی راگەیاندووە، كە ئەگەر گۆڕان كەسێك بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان نەكرد، ئەوا پێویستە یەكێتی دەست بەجێ یەكێك بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانبكات.