‌پارێزگای هه‌ولێر: ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌

0

نوچەنێت

بەرپرسێکی پارێزگای ھەولێر، زانیاری نوێ لەربارەی دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکانی سنووری شاری ھەولێر ئاشکرا ده‌كات و رایگەیاند، لەمەودوا پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئەنجام دەدرێن و ئەوانەیشی بە نیوەچڵی بەجێمابوون، تەواو دەکرێن.
ھەمزە حامید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند ”ماوەی چەند رۆژێکە دەست بە تەواوکردن و دەستپێکردنی چەند پڕۆژەیەک لە سنووری شاری ھەولێر کراوە، کە بەشێک لەو پڕۆژانە پێشتر بەھۆی قەیرانی داراییەوە راگیرابوون. دواتر حکوومەت دەستی کرد بە خەرجکردنی 10 ملیۆن دۆلاری بەڵێندەران و، مانگانە سێ ملیۆن دۆلار بە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان دەدرێت، ئەوەش بووەتە ئەگەری دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکان و، جووڵەیەکی کار لە شاری ھەولێر پەیدا بووە و ھەلی کاریش بۆ ھاوڵاتیان زیاتر بووە”.

ھەمزە حامید رونیکردۆتەوە کە”ھەندێ پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەم پڕۆژانە لەسەر خەرجی 20% داھاتی شارەوانین، کە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان بەکار دەھێندرێت، ئەوەش لە سنوری ھەرشەش بەڕێوەبەرایەتیەکەی شارەوانیی شاری ھەولێر دەبێت، جگە لەو پڕۆژانەشی کە ئێستا دەستیان پێ کراوە، پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان لەمەودوا بەردەوام دەبن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com