نوچەنێت
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەبێت ئەمساڵ گشتپرسی بکرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه ده‌گه‌ڕێینه‌وه و نه په‌شیمان ده‌بینه‌وه. دەشڵێت “ئاماده‌ین په‌رله‌مان به ده‌نگی زۆرینه كارابكرێته‌وه سه‌رۆكایه‌تییه‌كی نوێ بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرین”.
مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له گوتارێكدا، رۆژی چوارشەممە 3-5-2017 له‌میانەی كه‌رنه‌ڤاڵی يه‌كێتى قوتابيانى كوردستان بۆ پشتگيريى له گشتپرسی، کە له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، رایگەیاند: “گشتپرسی رای گەلە و گەل سەرچاوەی شەرعییەتە، بۆ پەرلەمان و بۆ هەر بڕیارێک کە لە وڵاتەکەی ئێمە دەدرێت گەل سەرچاوەی ئەم شەرعییەتەیە کە بە هەموو پرسێک دەیدات ، گەڕانەوە بۆ رای گەل بۆ ئەوانەیە کە نایانه‌وێ ريفراندۆم بكرێت و بڵێن ئەمە بڕیاری تاکەکەسێکە یان تاکە حیزبێکە”.
بەگوتەی مەسروور بارزانی “پرۆسەی سەربەخۆیی لە ئیستاوە دەستیپێکردووە، ئێستا ئێمە لە قۆناغێکین، کە بەرەو ئەو ئامانجە هەنگاو دەنێین و ئومید بەخوا دڵنیاشم لەماوەیەکی زوو دەگەینە ئەو ئامانجە، ئەوەی، کە باسکراوە و بەرمانەی بۆ داڕێژراوە ئەمساڵ ئەم گشتپرسییە دەبێت بکرێت”.
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم گوتی “هەندێک کەس و لایەن دژایەتی ریفراندۆم دەکەن بە بیانووی جیاواز ، له شێواز و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم کە دەڵێن ئێستا کاتی نییە، یان رەخنە لە شێوازەکەی دەگرن، ئێمه پێمانخۆشە هەموو لایەک بێتە ناو پرۆسەکە و لەگەڵ هەموویان قسەکراوە ، بەڵام بەهیچ شێوەیەک چاوەڕێی ئەوانە ناکەین کە بیانوو دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی ریفراندۆم نەکرێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك به قسه‌ی ئه‌وان ناكه‌ین و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه ده‌گه‌ڕێینه‌وه و نه په‌شیمان ده‌بینه‌وه، ئومێد بەخوا ئه‌و ریفراندۆمه‌ش له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت”.
مەسروور بارزانی گوتی “نابێت ئێمه چاومان له‌وه بێت كه هه‌ر پاشكۆ بین، یان خه‌ڵكی دیكه حكومڕانی به‌سه‌ر ئێمه‌دا بكات، كه‌سێك ناتوانێت چاوی له پۆستی وڵاتێكی دیكه بێت و بێت لێره رێنماییمان بكات له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم. پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڕوایان به سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بێت، ده‌بێت ئێمه ئه‌و بڕوایه لامان دروست بێت، كه ئه‌وه مافێكی سرووشتی ئێمه‌یه، ئه‌مه مافێكه خوا به ئێمه‌ی داوه و مافێکە لە هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانیش بە نەتەوەکان دراوە، بۆیە دەڵێم بۆ ئەوەی ئێمە سەربەخۆ بین دەبێت سەربەخۆمان بین، نابێت سەر بە هیچ لایەکی دیکە بین”.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی باسی لە خالە ئەرێنییەکانی سەربەخۆیی کرد و گوتی: “ئه‌گه‌ر ئێمه له یاسای نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌نی سیاده بین، خاوه‌نی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بین، ئه‌و کاتە به حوكمی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دەستێوەردان له كوردستان قابیلی قبووڵ نییه. به‌ڵام ئێمه ئێستا به‌شێكین له حكومه‌تێكی دیكه، كه خۆی نه‌یتوانیوه وه‌كو پێویست سیاده‌ی خۆی بپارێزێت و له هه‌موو لایه‌ك ته‌ده‌خولی ئیش و كاره‌كانی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نایانه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بن، ئێمه ده‌مانه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بین”.
سه‌باره‌ت به پرسى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، مەسروور بارزانی، گوتى “قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت، كه ئایا بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ئێمه پێویستمان به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه، ئێمه وه‌كو پارتی، به هیچ شێوه‌یه‌ك، دژی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌بووین و نین، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه، به‌ڵام چ جۆره په‌رله‌مانێك، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانێك، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت بڕیاربدات، نابێت ببێته سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبێك و به‌ناوی په‌رله‌مان ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی حزبێك ئیش بكات، ئێمه‌وه ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ین”.
مەسروور بارزانی دەڵێت “سه‌رچاوه‌ی شه‌رعییه‌ت میلله‌ته پێش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێمانخۆشه په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش قسه‌ی پێویست كراوه و پێشنیازیش هه‌بووه و تاووتوێی ئه‌و پێشنیازانه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان دەکرێت، به‌ڵام ئێمه به هیچ شێوازێك ئه‌وه قبووڵناكه‌ین، بۆ رازیكردنی حزبێكی سیاسی یان چه‌ند كه‌سێك، یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سیاسی به‌ینی دوو حزب و سێ حزب، ئیتر په‌رله‌مان و داهاتوو و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی میلله‌ته‌كه‌مان بخرێته ژێر پرسیار و وه‌لا بنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا ته‌ركیز له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی ته‌سكی حزبی بكرێت، ئێمه ئه‌وه قبووڵناكه‌ین، به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی میلله‌ته‌كه‌مان پێش هه‌موو شتێكە، به‌تایبه‌تی، كه ئێستا پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له ئارادایه”.
سەبارەت بە کاراکردنەوەی پەرلەمان بارزانی گوتی “په‌رله‌مان به زۆرینه كارا ده‌كرێته‌وه، بابێن ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پرسی ریفراندۆم یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه، ئێمه له‌مڕۆوه ئاماده‌ین په‌رله‌مان به ده‌نگی زۆرینه كارابكرێته‌وه، سه‌رۆكایه‌تییه‌كی نوێ بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرین، به‌ڵام په‌رله‌مان ته‌نیا له پێناوی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی حزبی چاره‌سه‌ر بكات و دوایی ببێت به ئاسته‌نگ بۆ كێشه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان، پێمانوانییه ئه‌م په‌رله‌مانه له خزمه‌تی ئه‌و پرسه‌دا بێت و بتوانێت سه‌ركه‌وتووش بێت”.