نوچە.نێت
دوای ئەوەی کیم کاردشیان لە ئاهەنگی خوشکەکەیدا لەش و لاری دەردەکەوێت، ئاشکرا دەبێت کە سمتی پرکردوە لەچەوری، بەڵام کاتێک دکتۆرەکەی وێنەکانی کیم دەبینینێت بێ دەنگی دەشکێنێت، دەیکات بە گاڵتەجار.
بەڵام لەلایەکی تر دکتۆری نەشتەرگەری جوانکاری کیم کاردیشیان تەمەن ٣٧ ساڵ،ئارون رولينغسAaron Rollins ئاشکرایدەکات کە” کیم نەشتەرگەری جوانکاری بۆ سمتی نەکردوە بەڵکو بەهۆی مناڵ بونەوە و گۆرانی زیاد بونی کێشی لەشیەوە مادەی سيلوليت، لە لەشیدا زیاد بوە”.
ئارون، ئاماژەی بەوەش کرد کە” کیم گەورەترین سمتی هەبوە لە جیهاندا، بەڵام لە ئێستادا ئەو نازناوەی لەدەست داوە، گەشتوەتە ئاستێک چارەسەر زۆر دژوارە”.
دکتۆرێکی ئافرەتانیش ئەوەی خستە روو، کە دەڵێت” گەورەترین هەڵەی کیم کاردشیان ئەوەیە کە پێداگری دەکات لەسەر دەستکاریکردن و گۆرانکاری لە لەش ولاریدا بە رادەیەک کە زیادەرۆی تیابکرێت، بەتایبەت ئەگەر ئەو شوێنە تایبەتیانە بتوانرێ نمایشی سيلوليت تیا بەدەر بکەوێت.



