تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێسا به فه‌رمی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگارمان پێ نه‌گه‌یشتووه. ده‌شڵێت “عومه‌ر قه‌لادزه‌یی، كاروباره‌كانی پارێزگار راده‌په‌ڕێنێت“.
دوێنێ سێ شه‌ممه 2/5/2017 سه‌ردار قادر، له بری پارێزگاری سلێمانی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، کە هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و بودجه‌یه و ناتوانێت له پۆسته‌كەی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام وه‌ك هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گؤڕان ده‌مێنێته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، مه‌هدی مەحموود سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوێنێ پارێزگار له كۆنفرانسە رۆژنامه‌وانییەکەیدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام تا ئیستا به فه‌رمی هیچ نامه‌یه‌كی به‌خشین و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كاك سه‌ردارمان پی نه‌گه‌یشتووه.
مه‌هدی مه‌حموود، روونی ده‌كاته‌وه و دەڵێت، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ردار قادر، په‌یوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌یه، ئه‌وان هه‌ركات ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕی، دیته ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، کە هه‌تا یه‌كلابوونه‌وه‌ی پرسی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ردار قادر له پۆسته‌كه‌ی، یان دیاری كردنی كه‌سیكی نوی بۆ پۆسته‌كه، “عومه‌ر قه‌لادزه‌یی” كاروباره‌كانی پارێزگاری سلێمانی راده‌په‌ڕێنێت.