نوچه‌نێت- به‌وابه
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كانی پاڵپشت به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی موسڵ و ده‌ركردنی چه‌كدارانی داعش له موسڵ، كه دوا پێگه‌ی داعشه له عێراق، ژماره‌یه‌ك مه‌ترسی لای عێراقییه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دات، له‌وه‌ی، كه ئێران بوونی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له موسڵ بقۆزێته‌وه و هه‌ژموونی له موسڵدا به‌هێز بكات و بیكاته رێگایه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌و ناوچانه‌ی سوریا، كه هێزه‌كانیانی لێیه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، كه حكومه‌تی عێراق به به‌رده‌وامی بوونی سوپای پاسداران له عێراق به‌گشتی و موسڵ به تایبه‌تی ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام راپۆرته میدیاییه‌كان له ماوه‌ی رابردوودا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه سوپای پاسداران حه‌شدی شه‌عبی به‌كارهێناوه و چووه‌ته رۆژئاوای موسڵ و چه‌ندین باره‌گای تێدا داناوه، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆی و باڵا ده‌ستبوونی له شارێكی گرنگی عێراق، له‌رووی پێگه‌ی ستراتیژی و جوگرافی و مێژوویی سیاسییه‌وه.
هه‌ر هه‌مان ئه‌و راپۆرتانه ئاماژه به به‌دواداچوون بۆ چالاكی و جموجوڵه‌كانی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران ده‌كه‌ن، له‌لای رۆژئاوای موسڵ، له‌و باره‌گا و پێگانه‌ی، كه سوپای پاسداران له‌و ناوچه‌یه دایناون، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی رێگای هاوبه‌شی نێوان شاره‌كانی عێراق و سوریا، وه‌ك به‌شێك له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له عێراق و ته‌واوكردنی رۆڵی خۆی له پشتیوانی كردنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا.
باره‌گا سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌و بۆشاییه بوو كه ئێران په‌نای بۆ برد، بۆ سه‌لماندنی بوونی خۆی له عێراق، ئه‌مه جگه له بوونی ئه‌ندامه چه‌كداره‌كانی سوپای پاسداران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌و باره‌گایانه، بۆ پێشكه‌ش كردنی پشتیوانی ماددی و سه‌ربازی له چه‌كی قورس فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی هه‌واڵگری بۆ ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی و كه‌تیبه‌كانی ئه‌سه‌د له‌رێگه‌ی سنوری نێوان عێراق و سوریا.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ره‌تكردنه‌وه‌كانی حكومه‌ت بۆ بوونی ئێران له موسڵدا، مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوكێی عێراقییه‌كان زیاتر ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ به ته‌واوی و گواستنه‌وه بۆ قۆناغی دوای داعش و به‌ڕێوه‌بردنی موسڵ.
ئێران هه‌ڕه‌شه له یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كات
شێوازی ده‌ستێوه‌ردانه هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌كانی ئێران له یه‌كپارچه‌یی عێراق جۆراوجۆرن، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، چه‌ند راپۆرتێك له ناوخۆی ئێران بڵاو بوونه‌وه، كه باس له ژماره‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌كات له شه‌ڕی عێراقدا، كه پێیان ده‌ڵێن “كه‌تیبه‌ی به‌رگری حه‌ره‌م”، ئه‌مه هه‌مان ئه‌و كه‌تیبه‌یه‌یه، كه چه‌ند راپۆرتێكی دیكه به ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی تایفه‌گه‌ری له دژی عێراقییه‌كان له شه‌ڕی موسڵدا تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن.
له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له 70 ئه‌ندامی سوپای پاسداران له عێراق كوژراون، كه سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی و راوێژكاری لۆجستی و كه‌سی نزیك له فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسدارانی تێدایه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه، كه سوپای پاسداران به چه‌ك و سه‌كرده‌ی سه‌ربازیشه‌وه له عێراق بوونیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق چه‌ندین جار بوونیانی له عێراق ره‌تكرده‌وه و گوتی “هیچ هێزێكی ناعێراقی له عێراقدا بوونی نییه و به‌شدار نییه له شه‌ڕدا”.
پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، سوپای پاسداران پاڵپشتی له میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی بچنه شه‌ڕه‌كه‌وه، وه‌ك رێگه خۆشكردنێك بۆ هاتنی فه‌رمانده سه‌ربازیی و سیاسییه‌كانی سوپای پاسداران، بۆ ناو دڵی شه‌ڕی موسڵ، به ئامانجی سه‌پاندنی هه‌ژموونی میلیشیا توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به ئێران و كه‌تیبه و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له شه‌ڕه‌كه‌دا، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ كۆنتڕۆڵ كردن و زیادكردنی هه‌ژموونی له رووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه به‌سه‌ر شارێكی عێراقی گرنگدا، دوای لاواز بوونی داعش.
شه‌ڕی ته‌له‌عفه‌ر، هه‌ژموونی فراوانخوازی ئێران
له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی عێراق و به‌تایبه‌تیش میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی شاری ته‌له‌عفه‌رن، كه به ناوچه‌ی ململانێیه‌كی توند له نێوان ئێران و توركیا داده‌نرێت له خاكی عێراقدا.
ته‌له‌عفه‌ر گرنگییه‌كی ستراتیژی هه‌یه لای سوپای پاسداران، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی شیعه‌ن و هه‌روه‌ها به‌هۆی شوێنه جوگرافییه گرنگه‌كه‌یه‌وه، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوری توركیا و سوریا، وه‌ك په‌نجه‌ره‌یه‌ك وایه بۆ گه‌یاندنی پشتیوانییه‌كانی ئێران، بۆ میلیشیا چه‌كداره تایفه‌گه‌رییه‌كانی ئێران.
مه‌ترسی عێراقییه‌كان سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ته‌له‌عفه‌ر و دابه‌شبوونی عێراق و كاره‌كانی سوپای پاسداران له تۆڵه كردنه‌وه له سوننه‌ی عێراق زیاتر ده‌بێت، كه مه‌به‌ستیان له هه‌موو ئه‌م كارانه زیاد كردنی هه‌ژموونی خۆیانه له موسڵ و بردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له دژی توركیا، كه ئه‌ویش هه‌ر ده‌یه‌وێت هه‌ژموونی به‌سه‌ر سنوره‌كانی عێراق و توركیادا زیاتر بكات.
هه‌ر وه‌ك هه‌ندێك له سه‌رچاوه عێراقییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه فه‌رمانی پێكراوه، تاكلایه‌نه شه‌ڕ بكات و دانیشتوانی شاره‌كه ده‌ربكات و دانیشتووی شیعه مه‌زهه‌ب له‌جێگه‌ی دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كه نیشته‌جێ بكات، به ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه.