خانەقین: دانیشتوانی گوندێک قوتابخانەیەک بۆ خۆیان دروستدەکەن

0

نوچەنێت-رووداو
لە سنووری خانەقین دانیشتووانی گوندێک بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بێبەش نەبن لە خوێندن، لەسەر ئەرکی خۆیان قوتابخانەیەک دروست دەکەن. بیرۆکەی دروستکردنی ئەو قوتابخانەیە هی مامۆستا سەلام عەبدوڵڵایە، ئێستاش سەرپەرشتی کارەکان دەکات.

قوتابخانەکە له‌ شەش پۆل، دوو كۆگا، گۆڕه‌پانێكی یاریكردن، ژووری به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان پێكهاتووه،‌ بڕیاره‌ له‌ساڵی داهاتوودا تەواو بێت.

دانیشتووانی گوندی مەلا عەزیز رێژەی 80%ـی باڵەخانەی قوتابخانەکەیان تەواو کردووە و بڕیارە ساڵی داهاتوو قوتابیان قوتابخانەی قوڕینە کۆنەیان، بەرەو ئەو قوتابخانە نوێیە جێبێڵن.

مامۆستا سەلام عەبدوڵڵا، بیرۆکەی دروستکردنی ئەو قوتابخانەیەی بە دانیشتوانی گوندەکە داوە و ئێستاش سەرپەرشتی کارەکان دەکات و خەریکی کۆکردنەوەی هاوکارییە بۆ تەواوبوونی قوتابخانەکە، دوای تەواوبوونیشی هەرخۆی تێیدا دەبێتەوە مامۆستا و وانە بە قوتابیان دەڵێتەوە.

خەڵکی گوندەکە بەتەنها خۆبەخشانە کار لە دروستکردنی ئەو قوتابخانەیەدا ناکەن، عه‌باس کە خەڵکی سەعدییەیە رۆژانە 70 کیلۆمەتر رێگا دەبڕێ بۆ ئەوەی بێبەرامبەر کار لە بیناکردنی قوتابخانەکەدا بکات.

ئەو منداڵانەش کە لەدوای تەواوبوونی باڵەخانەی قوتابخانەکەدا تێیدا دەخوێنن، هەرچەندە کاری قورسیان پێناکرێت، بەڵام لەوێ ئامادەن، تاوەکو بەپێی توانا و هێزی بازووی خۆیان، بەشدار بن لەبنیاتنانی قوتابخانەکەیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com