نوچەنێت
پارێزگاری سلێمانی دەستیلەکارکێشایەوە و رایگەیاند، هیچ قسەیەکی دیکەم نابێت و ئەمە دوا راگەیاندنمە.
رۆژی سێشەممە 2-5-2017، سەردار قادر، لە بری پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەستیلەکارکێشایەوە.
سەردار قادر، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا گوتی، گرفت و ململانێی سیاسی لەناوچەکە، وایکردووە نەتوانین خزمەتی هاوڵاتیان بکەین، بۆیە بە پێویستی دەزانم دەستلەکارکێشانەوەی خۆم رابگەیێنم.
لە بەشێکی قسەکانیدا سەردار قادر، ئاشکرای کردووە، دەسەڵاتی گۆڕینی پۆستەکانم پێنەدراوە، بۆیە، کە نەتوانین شایستە داراییەکان بۆ خەڵک دابین بکەین و دەیان خزمەتگوزاری پێشکەش بکەین، ئیدی مانەوەم لەم شوێنە بێسوودە.
ئاماژەی بەوەشدا، کە رۆژی چوارشەممە 3-5-2017، پرۆسەی دەستلەکارکێشانەوەکەی دەگەیێنێتە ئەنجومەنی وەزیران.