نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
په‌رله‌مانتارێكی توركمان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داوای له پێكهاته و هێزه سیاسییه جیاوازه‌كان كردووه، كاندیدی خۆیان بۆ لیژنه‌ی گشتپرسی دیاری بكه‌ن. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه ئه‌وان لای خۆیانه‌وه كاندیدیان دیاری كردووه.
مه‌لا ماجد بازرگان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داوای لێكردوون كاندیدی خۆیان بۆ لیژنه‌ی گشتپرسی دیاری بكه‌ن و بینێرن بۆیان به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی.
گوتیشی توركمانه‌كان لای خۆیانه‌وه سێ كه‌سیان هه‌ڵبژاردووه بۆ به‌شداری كردن له گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به گشتپرسی، بێئه‌وه‌ی ناوی كاندیده‌كان ئاشكرا بكات.
بازرگان ئه‌وه‌شی گوت، لیژنه‌كه له سه‌روبه‌ندی پێكهاتنیدایه، هه‌ر كاتێك به ته‌واوی پێكهێنرا، ئه‌وا ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات.