تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕان له هێنانی پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ناو په‌رله‌مانی عێراق شه‌رمه‌زاری بۆ مایه‌وه. ده‌شڵێت “هێنانی ئه‌م پرسه بۆ په‌رله‌مانی عێراق كارێكی نابەرپرسانە بوو”.
له دانیشتنی ڕۆژی 30/4/2017 ی په‌رله‌مانی عێراق، له‌سه‌ر داوای چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان په‌رله‌مانی عێراق پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان خرایه به‌رنامه‌ی كاره‌وه، به‌ڵام به پێی لێدوانی په‌رله‌مانتارانی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌ندامه شیعه و سوننه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوون پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پرسێكی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه و پێویسته نه‌هێندرێته ناو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به هێنانی پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌غدا رایگه‌یاند: پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان پرسه‌كه بێننه ناو په‌رله‌مان، ئامۆژگاریم كردن كارێكی له‌و جۆره نه‌كه‌ن، چونكه كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پرسێكی ناوخۆی هه‌رێمه، به‌ڵام گوێیان نه‌گرت و له‌سه‌ر قسه‌ی خۆیان سوور بوون، ئه‌وه بوو گۆڕان شه‌رمه‌زاری بۆمایه‌وه و زۆربه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیان به پرسیكی ناوخۆی دانا، كه ئه‌مه “شكستێكی گه‌وره بوو بۆ گۆڕان”.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێنانی پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ناو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ناده‌ستورییه و له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی عێراق نییه، بڕیار به‌سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان فه‌رزبكات.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی روونی ده‌كاته‌وه، له دانیشتنه‌كه‌دا بە زۆری لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌گه‌ل ئه‌وه بوون پرسی په‌رله‌مانی كوردستان پرسێكی ناوخۆییه، بۆیه گۆڕان له هێنانی ئه‌م پرسه شه‌رمه‌زاری بۆمایه‌وه.
عه‌رفات كه‌ره‌م ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی گۆڕان له په‌رله‌مانی بەغدا، له‌گه‌ڵ هێنانی ئه‌م پرسه نه‌بوون و نه‌شهاتنه دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، كه ئه‌مه جێگه‌ی خۆشحاڵی ئێمه‌بوو. ده‌ڵێت، به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقم گوت، عێراق پڕه له كێشه و ناتوانن كێشه‌كانی كوردستانیش چارەسەر بكه‌ن.
عه‌ره‌فات كه‌رم ئەوەشی خستەڕوو کە، له دانیشتنه‌كه‌دا بۆ ئاماده‌بووانم روونكردنه‌وه، کە په‌رله‌مان په‌كنه‌خراوه و لیژنه‌كان و په‌رله‌مانتاران كاری خۆیان ده‌كه‌ن، ته‌نها رێگه به د.یوسف محمد (سەرۆکی پەرلەمان) نادرێ بچێتەوە سەر کارەکەی، چونكه ئه‌م كه‌سه ئه‌جێندای حزبی هێناوه‌ته ناو په‌رله‌مان، بۆیه په‌رله‌مانی كوردستان پێویستی به كه‌سێكی نیشتمان په‌روه‌ر هەیە.