بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکار پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

0

نوچەنێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکاران پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبای ئاراستەی سەرجەم کرێکارانی کوردستان کرد و رایگەیاند، كرێکاران چینی زەحمەتکێش و ماندووی وڵاتن.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند “بە بۆنەی رۆژی جیھانی کرێکار و جەژنی کرێکارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ھەموو کرێکارانی کوردستان، سەندیکای کرێکارانی کوردستان و رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی کرێکار دەکەم و ھیوای شادی و بەختەوەری بۆ کرێکارانی ئازیز دەخوازم”. 

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چینی کرێکاران بە چینێکی زەحمەتکێش و ماندووی وڵات دەناسێنێت و دەڵێت “رۆڵی کاریگەریان لە پێشکەوتنی ئابووریی کۆمەڵگە و دابینکردنی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی ھاووڵاتیاندا ھەیە، دەستخۆشی لە ئەرک و ماندووبوونیان دەکەم”.

بارزانی دەشڵێت “رێزگرتنی مافی کرێکاران و باشترکردنی باری گوزەرانیان و رەچاوکردنی دادپەروەری، ئاماژەن بۆ گەشەسەندنی مرۆیی و ئابووری و پێویستە کوردستان لەو ئاراستەیەدا ھەنگاو بنێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com