نوچەنێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وه‌زیری گه‌شتوگوزاری لوبنان کۆبووەوە و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانیان دووپاتکردووە. و بارزانی گوتی “ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان ببێته بنكه‌یه‌ك بۆ گه‌شه‌ی ئابووری عێراق”.
پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 30-4-2017، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئا‌ڤێدیس گیدانیان، وه‌زیری گه‌شتوگوزاری لوبنانی و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه له هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی گرووپی كۆمپانیاكانی مالیا و سه‌رۆكی كۆمپانیای رۆتانا و شاندێكی فه‌رمی و بازرگانی پێكهاتبوو، كه به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی هۆتێلی دووه‌می رۆتانا له هه‌ولێر، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
بەپێی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له دیدارێكدا گیدانیان، خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا “سه‌رباری ئه‌و قه‌یرانانه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم به سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه توانیویه‌تی رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه ببێته‌وه”.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە رایگەیاند “وڵاته‌كه‌ی هانی كه‌رتی تایبه‌تی لوبنانی ده‌دات له هه‌رێمی كوردستاندا سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن، چونكه ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان ئارامه و پشتگیرییه‌كی باشیش بۆ سه‌رمایه‌گوزاریی بیانی هه‌یه، بۆیه ئه‌وان ئاماده‌ن هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ پته‌و‌كردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش بكه‌ن”.
لە بەرامبەردا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و خه‌ڵك و حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تی لوبنانی كرد، كه له سه‌ره‌تای ئازادكرنی عێراقه‌وه تا ئێستا رۆڵێكی به‌رچاویان له به‌ره‌وپێشه‌وەبردنی ئابووری و باشتركردنی ژێرخان و گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
لەبارەی کردنەوەی پرۆژه‌ی هۆتێلی دووەمی رۆتانا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دووپاتیشی كرده‌وه كه “كرنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی هۆتێلی دووه‌می رۆتانا له هه‌ولێر له‌و بارودۆخه سه‌خته‌دا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه سه‌رمایه‌گوزارانی بیانی متمانه‌یان به سیاسه‌تی حكومه‌ت و ئارامی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵییه و ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك ده‌ربڕی”.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا “شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش خه‌ریكه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و به پێویستی زانی پلان و سیاسه‌تێكی گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی قۆناخی دوای داعش هه‌بێت، چونكه شه‌ڕی داعش ته‌نیا سه‌ربازی نییه، به‌ڵكو ئایدۆلۆژیشه”.
سه‌باره‌ت به گشتپرسی هه‌رێمی كوردستانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی “گشتپرسی مافی خه‌ڵكی كوردستانه و به پێویستیشی زانی ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه هه‌رێمی كوردستان، به‌غدا به شه‌ریكی خۆی ده‌زانێت و ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان ببێته بنكه‌یه‌ك بۆ گه‌شه‌ی ئابووری عێراق”.