نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
قاسم ده‌ربۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له شه‌نگال رایگه‌یاند، تا ئێستا زیاتر له 800 ئه‌ندامی یه‌كینه‌كانی پاراستنی شه‌نگالی سه‌ر به په‌كه‌كه، ریزه‌كانی ئه‌و پارتەیان به‌جێهێشتووه. گوتیشی وا بڕیاره به‌شێكی دیكه‌ش له‌و چه‌كدارانه بێنه ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شق و راهێنانیان پێبكرێت.
ده‌ربۆ هه‌روه‌ها گوتی، به‌جێهێشتنی ریزه‌كانی په‌كه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی شه‌نگاله‌وه به‌رده‌وامه و تا ئێستا ژماره‌یان گه‌یشتوه‌ته 800 كه‌س. روونیشی كرده‌وه، كه 400 كه‌سیان ده‌ستیان به مه‌شق و راهێنان كردووه، له ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا و 200ی دیكه‌شیان بۆ قۆناغی دووه‌م ده‌ست پێده‌كه‌ن، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، كه ژماره‌یان زیاد بكات و ده‌ست به مه‌شق كردن بكه‌ن.
ده‌ربۆ دەشڵێت، چه‌كدارانی په‌كه‌كه دوای بۆردومانه‌كه‌ی فرۆكه‌كانی توركیا، كه باره‌گاكانیانی كرده ئامانج و شه‌ش باره‌گای به ته‌واوی وێران كردن، ناتوانن به ئاسانی و به ئازادی جوڵه بكه‌ن، مه‌گه‌ر به نهێنی. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه ئه‌وان ناتوانن خاڵی پشكنینه‌كانیان به ئاشكرا دابنێن، چونكه فرۆكه‌كانی توركیا ئه‌و خاڵه پشكنیناشی كرده ئامانج، كه په‌كه‌كه بۆ وه‌رگرتنی باج له خه‌ڵك داینابوو.
ده‌ربۆ ئه‌وه‌شی گوت، كه په‌كه‌كه ئێستا هیچ كارێكی پێناكرێت له شه‌نگال و په‌رته‌وازه بوون، هیچ رۆڵێكیان نه‌ماوه له ناوچه‌كه.