نوچه‌نیت- شه‌فه‌ق نیوز
فه‌ریق جه‌مال ئیمینكی، سوپاسالاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، رۆژی شه‌ممه 29-4-2017 رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به پاڵپشتی راوێژكارانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، په‌یكه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووباره رێكده‌خاته‌وه. روونیشی كرده‌وه كه قۆناغی یه‌كه‌م به دووباره رێكخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو لیوای یه‌ك و دوو ده‌بێ، به هاوكاری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ئیمینكی گوتی، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه، وه‌زاره‌ت ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده كردنی چه‌ند پێشنیارێكه و ده‌یاننێرێت بۆ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌وپێیه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه.
گوتیشی، وا بڕیاره پرۆسه‌ی چاوخشاندنه‌وه به په‌یكه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا ده‌ستپێبكات و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌م بكرێنه‌وه، ئه‌وه‌شی گوت، كه قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌كه هه‌ردوو لیوای یه‌ك و دوو رێكده‌خرێنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه پڕچه‌ك ده‌كرێن، له قۆناغی دووه‌میشدا هێزه‌كانی دیكه‌ی سه‌ربه وه‌زاره‌ت یه‌كده‌خرێنه‌وه.
ئیمینكی ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه له هه‌موو جیهاندا دوای هه‌ر شه‌ڕێك په‌یكه‌ری هێزه‌كان و سوپا دووباره رێكده‌خرێته‌وه، بۆیه ده‌بێت دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش، لیوا و فه‌وجه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت دووباره رێك بخرێنه‌وه و له پاشان بیر له گۆڕانكارییه‌كانی دیكه و یه‌كخستنی هێزه‌كان ده‌كرێته‌وه به‌و پێیه‌ی، كه یه‌كخستنه‌وه‌یان زۆر گرنگه.