نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران، ناوی ئه‌و شه‌ش كاندیده‌ی راگه‌یاند، كه شیاویی خۆكاندید كردنیان هه‌یه بۆ دوانزه‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران، كه له 19ی ئایاری داهاتوودا ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌و شه‌ش كاندیده‌ش بریتین له هه‌ریه‌ك له: حه‌سه‌ن رۆحانی، ئیبراهیم ره‌ئیسی، محه‌مه‌د باقر قالیباف، ئیسحاق جیهانگیریی، مسته‌فا هاشمی ته‌با و مسته‌فا میرسه‌لیم.
ئه‌مه‌ش به‌شێكه له ژیان و كاره‌كانی هه‌ریه‌ك له‌و كاندیدانه
حه‌سه‌ن روحانی
له ساڵی 1948 له شاری سه‌رخه له خێزانێكی ئایینی له‌دایكبووه، ساڵی 1995 بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له یاسادا به‌ده‌ستهێناوه و ساڵی 1999 بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێناوه له زانكۆی گلاسكۆ كالدۆنیان.
به‌شدار بوه له دووباره رێكخستنه‌وه‌ی سوپای ئێران و بنكه سه‌ربازییه‌كان دوای شۆڕش.
ساڵی 1980 به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شورا هه‌ڵبژێردراوه، بۆ پێنج ویلایه‌تی یه‌ك له دوای یه‌ك و له ماوه‌ی ساڵانی 1980 و 2000ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێران بووه، له دوو ویلایه‌تدا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری و لیژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی بووه.
له ساڵی 1980 بۆ 1982 سه‌رۆكی لیژنه‌ی چاودێری ده‌زگای راگه‌یاندنی نیشتیمانی بووه.
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دووان له سه‌رۆككۆماره‌كانی ئێران بووه، ئه‌وانیش هاشمی ره‌فسنجانی و محه‌مه‌د خاته‌می بوون.
ساڵی 2013 بووه‌ته سه‌رۆككۆماری ئێران و له ره‌وتی ریفۆرمخوازه‌كانه‌وه نزیكه.
ئیبراهیم ره‌ئیسی
ساڵی 1960 له شاری مه‌شهه‌د له‌دایك بووه.
ساڵی 1980 داواكاری گشتی شاری كه‌ره‌ج بووه.
ساڵی 1985 جێگری داواكاری گشتی تاران بووه.
دوای مردنی خومه‌ینی بووه‌ته داواكاری گشتی تاران، له ساڵی 1989 بۆ 1994 له‌و پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه، پاشان تا ساڵی 2004 سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پشكنینی گشتی ئێران بووه.
ساڵی 2004 تا 2014 یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بووه، ساڵی 2014 تا 2016 داواكاری گشتی ئێران بووه.
ره‌ئیسی به یه‌كێك له دیارترین كاندیدی ره‌وتی محافزكاره‌كان داده‌نرێت.
محه‌مه‌د باقر قالیباف
ساڵی 1961 له ناوچه‌ی ته‌ربه‌قی سه‌ر به شاری مه‌شهه‌د له‌دایكبووه.
چه‌ندین پۆستی باڵای گرتووه‌ته ده‌ست و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له جوگرافیای سیاسی‌دا، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌بێژانی كۆلێژی جوگرافیای مرۆیی زانكۆی تارانه.
خولی فرۆكه‌وانی له كۆمپانیای ئێرباسی فه‌ره‌نسا ته‌واو كردووه و به فرۆكه‌وانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئێران داده‌نرێت.
پێشتر له‌لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه به فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی سوپای پاسداران دامه‌زراوه.
سه‌ر به ره‌وتی محافزكاره‌كانه، به‌ڵام چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كی گۆڕانكاری و چاكسازی هه‌یه.
چه‌ندین ساڵه سه‌رۆكی پۆلیسی تارانه، ساڵی 2013 كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ئێران بوو، كه رووحانی تیایدا بردیه‌وه، ئه‌ویش دووه‌م ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا به 6 ملیۆن ده‌نگ.
ئیسحاق جیهانگیری
ساڵی 1958 له‌دایكبووه.
سیاسه‌توانێكی ئێرانییه و جێگری یه‌كه‌می حه‌سه‌ن روحانی سەرۆککۆماری ئێستای ئێرانە.
له حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د خاته‌میدا، وه‌زیری پیشه‌سازی و كانگاكان بووه.
له ساڵانی 1984 بۆ 1992 بۆ دوو خولی یه‌ك له دوای یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شورا بووه.
مسته‌فا میر سه‌لیم
مسته‌فا میر سه‌لیم، ته‌مه‌نی 69 ساڵه و خه‌ڵكی شاری تارانه.
له زانكۆی بواتیه‌ی فه‌ره‌نسا، بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له ئه‌ندازیاریی میكانیكدا به‌ده‌ستهێناوه.
میرسه‌لیم یه‌كه‌مین كاندیدی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران بوو.
له ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی ره‌فسەنجانیدا، له ساڵی 1993 بۆ 1997 وه‌زیری رۆشنبیری بووه.
مسته‌فا هاشمی ته‌با
وه‌زیری پێشووی پیشه‌سازی و سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی نیشتیمانی ئۆڵۆمپی بووه.
یاریده‌ده‌ری هاشمی ره‌فسنجانی سه‌رۆكی ئێران بووه.