نوچه‌نێت-رۆژنامه‌ی ئیوانی لیبی
نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسی لیبی پشت پێبه‌ستراو له یه‌كێتی ئه‌وروپا، عه‌لی ئه‌وحیده له چه‌ند تویتێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رۆژی هه‌ینی بڵاوی كردوه‌ته‌وه ده‌ڵێت، نیوه‌ی ئه‌ندامانی باڵیۆزخانه‌ی لیبیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، داوای مافی په‌نابه‌ریی سیاسی‌یان كردوه له حكومه‌تی به‌لجیكا، گوتیشی ئه‌مه ئابڕوچونی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی ویفاقی نیشتیمانی لیبیایه.
ئه‌و نوسه‌ر و رۆژنامه‌وانه كه له برۆكسڵ داده‌نیشێت ده‌ڵێت، ئه‌و دیپلۆماتكاره لیبیانه، كه هۆشدارییان داوه سه‌باره‌ت به مه‌ترسی میلیشیا چه‌كداره‌كانی لیبیا، ده‌ترسن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لیبیا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هه‌رێمی كوردستانی عێراق، كه ده‌وڵه‌تیش نییه، لۆبی و نێرده‌ی دیپلۆماسی زۆر چالاكتر و به‌هێزتری هه‌یه له نێرده‌ی لیبیا، ئاماژه‌شی به‌وه كردووه، كه ئه‌و شانده سه‌ربازییه‌ی لیبیا، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وروپیه‌كان له برۆكسل كۆبووه‌وه، به ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا، ئه‌وروپیه‌كانی توشی سه‌رسوڕمان كرد، به‌وه‌ی، كه نه‌یانده‌زانی چیان ده‌وێت.