ژمارەیەک کوردی ئێزدی رزگار دەکرێت

0

نوچەنێت
بەڕێوەبەری كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف رایدەگەیەنێت، 36 کوردی ئێزدی لە ژێردەستی داعش لە سوریا رزگارکران و گەڕێندراونەتەوە باشووری کوردستان.

خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی سەر بە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە هاوکاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دهۆک، توانیویانە 36 کوردی ئێزدی کە لە ساڵی 2014 لەلایەن داعش رفێندرابوون، لە سووریا رزگاربکات”.

خەیری بۆزانی گوتوویەتی “لە نێو رزگارکراواندا 27 منداڵ هەن و سەرجەمیان خەڵکی قەزای شنگالن، رۆژی هەینی گەڕێندراونەتەوە و ئێستا چارەسەری دەروونی و جەستەییان بۆ دەکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com