نوچەنێت
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ھیچ نوێنەرێکیان نەناردووەتە پەرلەمانی ئەوروپا و دەشڵێت “تەنھا ھەڵوێستی خۆیەتی وەکو ئەندامی پەرلەمان و ھەڵوێستی فراکسیۆنی یەکێتی نییە”.
ئەم هەڵوێستەی سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی نیشتمانی له پهرلهمانی كوردستان، دوای سەردانی ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان دێت بەناوی شاندی پەرلەمانتارانی کوردستان بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا.
ئەو پەرلەمانتارانە (عەلی حەمەساڵح- گۆڕان، سۆران عومەر- کۆمەڵ، شێرکۆ جەودەت- یەکگرتوو، عیززەت سابیر- یەکێتی) رۆژی 26-4-2017 نامەیەکیان بە زمانی ئینگلیزی داوەتە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، بەڵام لە نێوەڕۆکی نامەکەدا چەندین هەڵەی رێنووسی هەن، ئەمەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتووەتەوە.
بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: وەک فراکسیۆنی یەکێتی ھیچ نوێنەرێکمان بەفەرمی نەناردووەتە پەرلەمانی ئەوروپا. ھەر پەرلەمانتارێک کە بەشدارە لە ئاراستەکردنی ئەو نامەیە بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، تەنھا ھەڵوێستی خۆیەتی وەکو ئەندامی پەرلەمان و ھەڵوێستی فراکسیۆنی یەکێتی نییە.
