نوچە.نێت
رۆشنبیری تەندروستی لە رۆژئاوادا لە لابردنی موی زیادەی لەش ، و بەکارهێنانی چۆنیەتی ماکیاژ کردن و جگە لە کەرەستەی جوانکاری ئەمانە هەموو پێشکەوتنێکی زۆری بە خۆیەوە بینیوە بە تایبەت لای ئافرەتان،بەڵام ئەوەی پێچەوانەی ئەم بابەتەیە ئەوەیە کە ئافرەتێکی گەنج بە ناوی مورغان” بە پێچەوانەی خانمەکانی وەک خۆی رایدەگەیەنێت کە” پێویستە لەشو لاری ئافرەت وەک سورشتی خۆی بمێنێتەوە بە بێ دەستکاری کردن و بەبێ لەبردنی موی لەشی”.
مورغانی تەمەن 17، بە بێ دەستکاری کردنی موی لەشی گرتە ڤیدیوۆیەکی لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکانی تویتر، بڵاوکردەوەتەوە، وپێی وایە کە لابردنی موی لەش تەنیا پارە بە فیرۆ دان و کات کوشتن بەو لاوە هیچی تر نیە.
مورغان ،لە پێگەی یوتوب، بە بەرچاوی هەوادارانیەوە، کەرەستەکانی لابردنی موی لەش فرێ دەدات و دەڵێت، لەبەر ئەوەی پێویستیان بەم جۆرە کەرەستانە نیە و نایەوێت بەکاریان بێنێت.
شایەنی باسە، پێشتریش هونەرمەندی پۆپ، مادونا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ، وێنەیەکی خۆی لەسەر دەریا بڵاو کردوەتەوە کە موی بن باڵی نەتاشیوە وەک پشتگیریەک بۆ کچەکەی، وێنەکەی بڵاو کردوەتەوە.

