نوچەنێت
سەرۆكوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا كۆبووه‌وه و گفتوگۆكردنی ره‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا دێنه ئاراوه، لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28-4-2017، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکكۆماری توركیا، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئه‌تلانتیك له ئیستانبول، كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەله كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ره‌تا ئه‌ردۆغان پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی بۆ شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه، كه له بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له چیای شه‌نگال گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندر بوون ده‌ربڕی و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی ئه‌و رووداوه نیشاندا.
هەروەها دووپاتیشی كرده‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و بۆردومانه‌دا مه‌به‌ست بۆردومانكردنی باره‌گاكانی پێشمه‌رگه نه‌بووه و بۆردومانه‌كه، به هه‌ڵه ئه‌نجام دراوه و نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوه ده‌ربڕی.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، بوونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه له چیای شه‌نگال قبووڵ ناكرێت و به پێویستی زانی به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌وێ چۆڵ بكرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا و تۆكمه‌كردنی زیاتریان كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه توركیا بایه‌خێگی گه‌وره به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و ئارامییه‌كه‌یشی به‌رز ده‌نرخێنێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی تێبینی و روونكردنه‌وه‌كانی ئه‌ردۆغانی كرد و نیگه‌رانی خۆیشی به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی شه‌نگال نیشاندا و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره رووداوانه‌ی دووپات كرده‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش هیوای خواست په‌كه‌كه ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵ بكات.
دەقی راگەیەندراوەکە:
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان ڕه‌وشی ناوچه‌كه تاوتوی ده‌كه‌ن
له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ توركیا و به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئه‌تلانتیك له ئیستانبول، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28-4-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا به‌ڕێز ئه‌ردۆغان پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی بۆ شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه كه له بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له چیای شه‌نگال گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندر بوون ده‌ربڕی و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی ئه‌و ڕووداوه نیشان دا، دووپاتیشی كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و بۆردومانه‌دا مه‌به‌ست بۆردومانكردنی باره‌گاكانی پێشمه‌رگه نه‌بووه و بۆردومانه‌كه به هه‌ڵه ئه‌نجام دراوه و نیگه‌رانیی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوه ده‌ربڕی.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه بوونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه له چیای شه‌نگال قبووڵ ناكرێت و به پێویستی زانی به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌وێ چۆڵ بكرێن. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا و تۆكمه‌كردنی زیاتریان كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توركیا بایه‌خێگی گه‌وره به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و ئارامییه‌كه‌یشی به‌رز ده‌نرخێنێت.
پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی مووسڵ و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له پێشوازیكردن و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر خسته ڕوو و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ته‌واوی عیراق به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی تێبینی و ڕوونكردنه‌وه‌كانی به‌ڕێز ئه‌ردۆغانی كرد و نیگه‌رانیی خۆیشی به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كانی شه‌نگال نیشان دا و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ڕووداوانه‌ی دووپات كرده‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش هیوای خواست په‌كه‌كه ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵ بكات.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌كانیش به‌ڕێزیان ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا. ده‌رباره‌ی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش جه‌ختی له پێویستیی ئه‌نجامدانی دیالۆگێكی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی مووسڵه‌وه هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاریی سوپای عێراقی كردووه كه ئه‌نجامێكی باشی هه‌بووه له بنه‌بڕكردنی تیرۆ له ناوچه‌كه‌دا.
گفتوگۆكردنی ڕه‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا دێنه ئاراوه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.