بێستوون کۆچی دوایی کرد، ئەو رۆژنامەنوسەی خزمەتی گۆڕانی دەکرد و گۆڕان داوای لەخێرخوازان دەکرد چارەسەری بکەن
نوچەنێت
دوای ئەوەی بەهۆی رووداوی ئۆتۆمبێلەوە زیاتر لەچەند مانگە لە حاڵەتی غەیبوبەدا بوو، سەرلەبەیانی ئەمرۆ رۆژنامەوان بێستوون محەمەد کۆچی دوای کرد.
بێستوون محەمەد رۆژنامەوانی تەمەن ٢٦ ساڵ، شەوی (5/8/2011)، كاتێك لە سلێمانی یەوە بەرەو بەكرەجۆ بۆ ماڵی خۆی دەگەڕایەوە لەسەر پردی قلیاسان، توشی رووداوی پێدادانی ئۆتۆمبێل دەبێت و لەهۆش خۆی دەچێت، لەو بەروارەوە تاکو ئەمرۆ کە کۆچی دوای کرد لە حاڵەتی غەیبوبەدا بوو.
ئەو رۆژنامە نوسە یەکێک لە پەیامنێرە چالاکەکانی ماڵپەری (سبەی) و دەنگی گۆڕان بوو هەردوو دەزگاکەش دەڵێن”هەواڵەکانی بە زوترین کات بۆ ئەو دو دەزگایە دەگواستەوە”.
بێستوون لە خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات و رۆژانی دواتریشدا، یەکێک لەرۆژنامەوانە چالاکەکان بوو بۆ گواستنەوەی رووداوەکان، بۆیە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکرا و دواتریش لەهەمان ئەو رووداوانە بریندار کرا، وەک وێنەکانی شاهیدی بۆ دەدەن بێستوون لە کاتی خۆپیشاندانەکان تەنها رۆژنامەوان نەبووە بەڵکو چەندینجار هەوڵی رزگارکردنی بریندارە خۆپیشاندەرەکانی داوە.
ئەوەی جێی نیگەرانییە، دوای ئەوەی چەند مانگێک لەنەخۆشخانە دەکەوێت، بزوتنەوەی گۆڕان ئەرکی خەرجی چارەسەری ئەو رۆژنامە چالاکەی خۆیان ناگرنە ئەستۆو، لەڕێی ماڵپەڕی سبەی ەوە داوایان لە خێرخوازان کرد هاوکاری بکەن.
دوای بەدوای بڵاوکردنەوەی داوای هاوکاریکردن لەخێرخوازان لەلایەن خانەوادەکەی لەڕێگای ماڵپەڕی سبەی ەەوە بۆ چارەسەکردنی بێستوون، سەنتەری میترۆ بانگەوازێکی بۆ چارەسەکردنی بێستوون بڵاو کردەوە، پاش ئە بانگەوازە، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەرکی چارەسەرکردنی ئەو رۆژنامەنوسەی لە ئەستۆ گرت و هەر ئەوکات فەرهاد محەمەد، برای بێستون بە (سبەی) راگەیاندبوو: دوێنێ سێشەممە لەلایەن نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقەوە پەیوەندیمان پێوە کرا، کە ئەوان ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ ئەوەی ئەرکی چارەسەری براکەم لە ئەستۆ دەگرن، وتبوشی: پێشتر لهڕێی كۆمپانیایهكی ئههلی تایبهت به بواری تهندروستی راپۆرتی پزیشکی بێستونمان نارد بۆ ئهڵمانیا، ئهوانیش وهڵامی ئهوهیان داوینهتهوه كه لهوێ چارهسهر دهكرێت، بهڵام 9 دهفتهر دۆلاری تێدهچێت بۆ چارهسهركردنی و ئێمهش توانای ههڵسوڕانی ئهو بڕه پارهیهمان نییه و پیویستمان به هاوکاری خێرخوازانه.
نوچەنێت پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو رۆژنامەنوسە دەکات و رەخنە ئاراستەی ئەو حزب و لایەنانە دەکات، کە وەکو رۆبۆت لە ئینسان دەروانن و تا کاری کردن لەگەڵینی کەلەکار کەوت گوێی پێنادەن.
پێشتریش لەمەڕ دۆخی بێستون نوچەنێت رەخنەی لە هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕانگرتبوو لەم لینکەدا …
