نوچەنێت-رووداو
لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی زێڕین لە هەولێر، بووک و زاوایەک بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیان دۆزرانەوە و پۆلیسی بەڵگەی تاوان لە شوێنی رووداوەکەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-4-2017، تەرمی بووک و زاواکە، کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن، لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێرن بۆ لێکۆڵینەوە.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە (رووداو)ی راگەیاند، کاژێر 6ی بەیانی رووداوەکە روویداوە و پیاوەکە ناوی “سەیدا یونس” و ژنەکەش ناوی “ئەمەل”ـە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، پۆلیسی بەڵگەی تاوان لە شوێنی رووداوەکەیە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە.
