ئەنجلینا ئەندامێکی نوێ بۆ خێزانەکەی دروست دەکات

0

نوچە.نێت

 

 بە پێی ماڵپەری “Celebrity Insider”، ئەنجلینا جولی ، براد بیت هاوسەری پێشوی توشی شۆک دەکات،
ئەو سەرچاوە ئاشکرای کرد کە ئەنجلینا  پلانی هەیە لە خۆشەویستە تازە بریتایەکەی کە ناوی نەهێناوە، بە نیازی  دروست کردنی مناڵیکی تازەیە. 
سەرچاوەیەکی تر “In Touch، هەواڵەکە پشت راست دەکاتەوە، دەڵێت ، ئەنجلینا زۆر بەپەلەیە بۆ ئەوەی بابەتی جیابونەوەی لە دادگا بە خێرایی کۆتایی بێت، بۆ ئەوەی ئەندامێکی تازە بێنێتە ناو خێزانەکەیەوە ببێتە برای ٦ مناڵەکانی تر.

ئەو سەرچاوەش ئاماژەی بەوە کرد کە ، لە ئێستادا، ئەنجلینا پێویستی بە لەباوەشکردنی مناڵێکی تر هەیە ، لەکاتێکدا پێشتر براد بیت ئەم بابەتەی رەت دەکردەوە چونکە بیت، پێی وا بوو کە خێزانێکی گەورەی هەیە مناڵی تر پێویست نیە.

شایەنی باسە، ئەنجلینا بەپەلەیە بۆ ئەوەی ئارزوەکەی جێ بەجێ بکات، بەیارمەتی هاورێ تازەکەی کە گەشتیان بەیەکەوە کرد بۆ ئەفریقا بۆ یارمەتیدانی هەژاران.

جژفگڤ
an3

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com