نوچە.نێت
گۆڤاری “بیبول” ئەمریکی ، لیستی ساڵانەی خۆی کە بۆ جوانترین 100ئافرەتی جیهان خستە روو، کە زۆربەیان ئەستێرەکانی هولیوودن کە خاوەنی جوانترین زەردەخەنو سیمایەکی درەوشاوە و روخسارێکی سەرنج راکێشیان هەیە.
ئەو گۆڤارە بۆ ئەمساڵ جولیا روبرتس وەک جوانترین ئافرەتی ساڵ 2017، دەست نیشان کرد کە ئەوە جاری پێنجەمە جولیا کاندید بکرێتەوە و دەست نیشان بکرێت بۆ سەر بەرگی گۆڤارەکە.
لەدوای ئەویش چەندین ئافرەتی تریش ساڵانی پێشتر بە جوانترین ئافرەتی سەر زەوی هەبڵبژێردراون بۆ سەر بەرگی هەمان گۆڤار.











