کورە هەنگێک خێزانێک هەراسان دەکات

0

نوچە.نێت

 

لە ناوچەی نورثفيلد لە شاری برمنجهام، بریتانیا، دوای نیوەرۆیەک خێزانێک لە کار دەگەرێنەوە هەست بە شتێکی نەخوازراو دەکەن لە پشت خانوەکەیانەوە، دوای گەرانێکی زۆر کورە هەنگێک لەناو باخچەی ماڵەکەیان لە پشتەوە دەدۆزنەوە.

بە پێی رۆژنامەی دیلی میلی بریتانی، دوای دەۆزینەوەی کورە هەنگێکی لەناو باخچەی ماڵێک لە بریتانیا دەست بەجێ ئەو خێزانە پەیوەندی بە شارەزای بەخێوکەری هەنگەوە“ايان بيكر” دەکەن ، بۆ ئەوەی لەو روداوە رزگاریان بکات.

بیکر، دوای بینینی کورە هەنگەکە ئاشکرایکرد  سەریسورماوە، کورەی هەنگێک بەو گەورەییە، کە نزیکەی 12 هەراز هەنگی تێدا دەژی، لەم کاتی سەرمادا هاتونەتە دەرەوە، چونکە هێشتا وەرزی گەرما نیە و کەش و هەوا لەبار نیە  بۆ هاتنە دەرەوەیان ، کە دبوو مانگی مایو و یونیو هەنگەکان بێنە دەرەوە.

ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەش کرد،  هاتنە دەرەوەی هەنگەکان لەم کاتەدا ، بەهۆی گۆرانی کەش وهەواو بەرزبونەوەی پلەی گەرمیەوە بوە بۆیە ئەو روداوە رویداوە.

شایەنی باسە، بیکر لەماوەی ٢ کات ژمێر چارەسەری کێشەکەی کردو کورەی هەنگەکانی گواستەوە بۆ سەنتەری بەخێوکردنی هەنگ،  بە بێ ئەوەی ئەو خێزانە هیچ زەرەرو زیانێکیان لێ بکەوێتەوە.
العسل-الأبيض
أسراب-النحل

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com