ئەردۆغان: ئۆپەراسیۆنەکانمان لە شنگال و باکووری سوریا بەردەوام دەبێت

0

نوچەنێت-رووداو
لە بارەی بۆردومانکردنی چیای شنگال سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، ناهێڵین شنگال ببێتە پێگەی پەکەکە و دەشڵێت “ئۆپەراسیۆنەکانمان لە شنگال و باکووری سوریا بەردەوامدەبێت”.

کاژێر 2:00ـی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 25-4-2017، چیای شنگال و دەورووبەری لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کرا، بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە “زیان و وێرانکاریی زۆری لێکەوتووەتەوە و پێنج پێشمەرگە شەهید و 9 پێشمەرگەش برینداربوونە”.

جگە لە باشووری کوردستانیش، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ژمارەیەک بنکە و بارەگای هێزەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستان بۆردوومانکرد، میدیاکانی پەکەکەش دەڵێن “بەهۆی بۆردوومانەکە 18 شەڕڤان شەهیدبوون”

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: پیش بۆمبارانەکە، پێشوەختە ئەمریکا، روسیا و حکومەتی کوردستانمان لە هێرشەکەی شنگال بۆ لێدانی پەکەکە ئاگادارکردووەتەوە و ناهێڵین شنگال ببێتە پێگەی پەکەکە”.

سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند “ئەوەی لە شنگال روویدا بەهیچ شێوەیەک بەرامبەر پێشمەرگە نەبووە، ئێمەش بیستوومانە کە پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە، ئەمە ئەو شتە نەبوو، کە ئێمە دەمانویست، ئێمە پێشتر ئەوانمان ئاگادار کردبووەوە، کە ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجام دەدەین، بۆیە گیان لەدەستدانیان مایەی نیگەرانی ئێمەیە”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتوویەتی “ئۆپەراسیۆنەکانمان لە شنگال و باکووری سوریا بەردەوامدەبێت، لە شنگال نزیکەی 2000 پەکەکەیی هەن. ئێمە نامانەوێ قەندیلێکی دیکە دروستبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com