نوچەنێت
وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم ڕاگەیەندراوێکى لەسەر بۆردومانى فرۆکەکانى تورکیا بۆ سەر شنگال بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 25-4-2017، وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم راگەیەندراوێکى لەبارەى بۆردومانى شنگالەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت “ئەمڕۆ چیاى شنگال و دەوروبەرى لەلایەن فڕۆکەکانى تورکیاوە بۆردومان کرا و ویان و وێرانکارى زۆرى لێکەوتەوە، پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و نۆ پێشمەرگەشى تریش بریندار بوون”.
لە بەشێکى ترى ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگەدا هاتووە “بۆردومانکردنى پێشمەرگە لەلایەن فڕۆکەکانى تورکیاوە قابیلى قبوڵ نییە”.