نوچەنێت
له ساڵ یادى بۆردومانكردنى قه‌ڵادزێدا، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە پەیامێکدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، کە وه‌ك هه‌میشه له‌پێناو ئه‌و ئامانجانه‌دا كار ده‌كات، كه به هه‌زاران رۆڵه‌ى كوردستان گیانى خۆیان بۆ كرده قوربانى و له پێناویان‌دا خوێنیان به‌خشى.
ئەمڕۆ دووشەممە 24-4-2017، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە یادى 43 ساڵه‌ى بۆردومانكردنى شارى قه‌ڵادزێدا، له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسەوە لەپەیامێکدا دەڵێت “سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ گیانى شه‌هیدانى ئه‌و كاره‌ساته داده‌نوێنین و به ڕێز و شكۆوه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه. قه‌ڵادزێ كه هه‌میشه قه‌ڵایه‌كى به‌رگرى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داگیركه‌ران بووه”.
هاوکات لەپەیامەکەیدا حکومەتی هەرێم، داواش له حكومه‌تى عێراقى فیدراڵ ده‌كات، ئه‌ركى ئه‌خلاقى و یاساییى خۆى جێبه‌جێ بكات و قه‌ره‌بووى هه‌موو قوربانیانى ئه‌و تاوانانه بكاته‌وه، كه به‌سه‌ر گه‌لى كوردستاندا هێنراون”.
دەقی پەیامەکەی حکومەتی هەرێم:
له یادى 43 ساڵه‌ى بۆردومانكردنى شارى خۆڕ‌اگرى قه‌ڵادزێدا له‌لایه‌ن ڕ‌ژێمى به‌عسى فاشییه‌وه، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانى شه‌هیدانى ئه‌و كاره‌ساته داده‌نوێنین و به ڕێز و شكۆوه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه. قه‌ڵادزێ كه هه‌میشه قه‌ڵایه‌كى به‌رگرى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داگیركه‌ران بووه، له سه‌رده‌مى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوولدا ناوه‌ندى تاقه زانكۆى كوردستان بوو، بۆیه ببووه مه‌ڵبه‌ندێكى دیارى زانستى و چاوى به‌عسییه‌كانى پێ هه‌ڵنه‌ده‌هات.
ئه‌مڕۆ دواى 43 ساڵ له‌و تاوانه دڕنده‌یه‌ى به‌عس، له سایه‌ى خوێنى شه‌هیدان و قاره‌مانیه‌تیى پێشمه‌رگه و خۆڕاگریى گه‌لى كوردستان و ئیراده‌ى لهبننههاتوویدا بۆ پێشكه‌وتن، كوردستان خاوه‌نى ده‌یان زانكۆ و مه‌ڵبه‌ندى خوێندن و زانست و فێركردن و پێگه‌یاندنه و ساڵانه به هه‌زاران ڕۆڵه‌ى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ خزمه‌ت و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنى وڵات پێده‌گه‌یه‌نن.
له‌م یاده‌دا كه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هێزه ئه‌منى و خۆبه‌خشه‌كانى كوردستان، به گیان و خوێنى خۆیان هه‌رێمى كوردستانیان له مه‌ترسیى تیرۆر و تیرۆرستان ڕزگار كرد و تیرۆر و تیرۆرستان خه‌ریكه یه‌كجارى له‌ناو ده‌چن، له سایه‌ى خوێنى شه‌هیدانى نه‌مرى قه‌ڵادزێ و هه‌موو شه‌هیدانى كوردستان، گه‌له‌كه‌مان هه‌نگاوى گه‌وره به‌ره‌و به‌دیهێنانى ته‌واوى مافه ڕه‌واكانى ده‌نێت و به هیوایه‌كى گه‌وره‌تره‌وه چاوى له ئاینده‌یه‌كى گه‌شتره.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى ده‌كاته‌وه وه‌ك هه‌میشه له‌پێناو ئه‌و ئامانجانه‌دا كار ده‌كات كه به هه‌زاران ڕۆڵه‌ى كوردستان گیانى خۆیان بۆ كرده قوربانى و له پێناویان‌دا خوێنیان به‌خشى، داواش له حكوومه‌تى عیراقى فیدرال ده‌كات ئه‌ركى ئه‌خلاقى و یاساییى خۆى جێبه‌جێ بكات و قه‌ره‌بووى هه‌موو قوربانیانى ئه‌و تاوانانه بكاته‌وه كه به‌سه‌ر گه‌لى كوردستاندا هێنراون. دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى قه‌ڵازێ و هه‌موو شه‌هیدانى كوردستان.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
24/4/2017