
کادرانی یەکگرتوو هۆشداری دەدەن: ئەگەر بەرپرسی مەڵبەندەکان بمێننەوە لەپۆستەکانیان دەستلەکار دەکێشینەوە
نوچەنێت
لە یاداشتێکدا کە وێنەیەکی نێردراوە بۆ نوچەنێت و ئاراستەی بەرپرسانی یەکگرتوویان کردووە، کۆمەڵێک کادری یەکگرتوو، رایدەگەیەنن کاتی ئەوە هاتووە لە مەڵبەندەکاندا دەمووچاوەکان گۆرانکاری بەسەردا بێت، هۆشداریش دەدەن ئەگەر گۆرانکاری لەو بەرپرسانەدا نەکرێت” ئاماده‌ین دوای ئیمزا كۆكردنه‌وه و گه‌وره‌كردنی، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمان ڕابگه‌یه‌نین”.
لە یاداشتی ئەو کادرانەی یەکگرتوودا کەخۆیان بە ماندو نەناس و دڵ تۆرا دەناسێنن هاتووە”به‌ڕێزان ئێمه به‌ڕێزو وه‌فاو ئه‌مه‌كه‌وه ده‌ڕوانینه هه‌وڵ و كاری شه‌وانه‌ڕۆژی ئه‌و به‌رپرس و كادره باڵایانه به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نییه له‌وكاته‌وه‌ی لق و مه‌ڵبه‌ند هه‌یه له‌م سنووره‌دا هه‌ر ئه‌مانه‌بن و جێگاكه‌یان چۆڵ نه‌كه‌ن بۆكه‌سی تر, جێگه‌ی پرسیاره ئایا كادرمان نییه له‌م سنوره‌دا كه‌ده‌بێت ئه‌وه‌ته‌ی كاری حیزبی هه‌یه هه‌ر ئه‌م به‌ڕێزانه له‌و پۆستانه‌دابن” ئەویس لەکاتێکدا کەوەک ئەو کادرانە دەڵێن”چه‌ندین كادر‌و ئه‌ندام له‌سه‌رده‌ستی ئه‌م به‌ڕێزانه دڵیان ئێشاوه‌و دڵ تۆراوكراون و له‌ڕیزه‌كانی یه‌كگرتووه‌كه‌مان دابڕاون”.
کادرانی یەکگرتوو هۆشداری دەدەن و رایدەگەیەنن”له‌حاڵه‌تی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ئه‌م یاداشته ئاماده‌ین دوای ئیمزا كۆكردنه‌وه وگه‌وره‌كردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمان ڕابگه‌یه‌نین”.
دەقی یاداشتەکە
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
بابه‌ت: یاداشت
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك ئه‌ندام وكادرو ماندوونه‌ناس و دڵ تۆراوی یه‌گرتووی ئیسلامی كوردستان، له‌سنووری مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كگرتوودا, دڵسۆزانه‌و برایانه ئه‌م یاداشته‌تان ئاڕاسته‌ده‌كه‌ین هیوادارین به‌رپرسیارانه به‌ده‌م داواكه‌مانه‌وه بێن له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه نازداره په‌یامداره‌كه‌ی یه‌كگرتوودا. له‌حاڵه‌تی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ئه‌م یاداشته ئاماده‌ین دوای ئیمزا كۆكردنه‌وه وگه‌وره‌كردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمان ڕابگه‌یه‌نین .
به‌ڕێز:به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌گرتوو
به‌ڕێز:كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ند و به‌رپرسی لقه‌كانی سنووری مه‌ڵبه‌نده‌كان.
ئاشكرایه كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه‌و بێوێنه‌و سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا، هاوكات هه‌نگاوی بوێرانه‌و جوامێرانه‌ی له‌گه‌ڵدابوو, هه‌رله ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز م.سه‌لاحه‌دینی ئه‌میندارو چه‌ندینی تری مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی وگۆڕانكاری گه‌وره له پۆسته‌كان و كه‌سه‌كان, ئه‌مه‌ش هه‌وێنی ناوازه‌یی و ده‌ستپێشخه‌رییه مه‌زنه‌كه‌ی یه‌كگرتوو بوون, هه‌ربۆیه له‌قۆناغی دوای كۆنگره‌و له‌ئان و ساتی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ده‌زگاو مه‌ڵبه‌ندو لقه‌كاندا, داواده‌كه‌ین چیتر ئه‌و چه‌قبه‌ستوویی و دوباره‌كردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كان له‌پۆسته‌كانی مه‌ڵبه‌ند و كارگێڕی و به‌رپرسی لقه‌كانی سنووری مه‌ڵبه‌نده‌كان دوباره‌نه‌بێته‌وه‌و به‌چاوی به‌رپرسیارانه له‌قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندووی یه‌كگرتوو بڕوانن و كاروانه‌كه‌تان لاشكۆداربێت نه‌ك پۆست و پله‌وپایه, به‌ڕێزان ئێمه به‌ڕێزو وه‌فاو ئه‌مه‌كه‌وه ده‌ڕوانینه هه‌وڵ و كاری شه‌وانه‌ڕۆژی ئه‌و به‌رپرس و كادره باڵایانه به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نییه له‌وكاته‌وه‌ی لق و مه‌ڵبه‌ند هه‌یه له‌م سنووره‌دا هه‌ر ئه‌مانه‌بن و جێگاكه‌یان چۆڵ نه‌كه‌ن بۆكه‌سی تر, جێگه‌ی پرسیاره ئایا كادرمان نییه له‌م سنوره‌دا كه‌ده‌بێت ئه‌وه‌ته‌ی كاری حیزبی هه‌یه هه‌ر ئه‌م به‌ڕێزانه له‌و پۆستانه‌دابن, به‌تایبه‌ت به‌رپرسی لقه‌كان و كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ند گله‌ییه‌كی زۆر هه‌یه لێیان و چه‌ند كه‌سانێك به‌رده‌وام دوباره ده‌بنه‌وه له‌و پۆستانه‌دا, جگه‌له‌وه‌ش ده‌زگاكان بونه‌ته جێگه‌ی میزاجی شه‌خص وموڵكی تایبه‌ت وئه‌وانی تریش غه‌ریبه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین كادر‌و ئه‌ندام له‌سه‌رده‌ستی ئه‌م به‌ڕێزانه دڵیان ئێشاوه‌و دڵ تۆراوكراون و له‌ڕیزه‌كانی یه‌كگرتووه‌كه‌مان دابڕاون, , ئه‌مڕۆش ڕۆژی ئاشتبوونه‌وه‌و هێنانه‌وه‌ی كادره دڵسۆزه‌كانمانه, نابێت كاروانه‌شكۆداره‌كه‌مان له‌به‌ر چه‌ند كه‌سێكی دیاری كرا‌و له‌پاییزو هه‌ڵوه‌ریندابێت له‌م سنووره‌دا, ئێمه نه‌پۆستمان ده‌وێت و نه‌چاومان تێبڕیوه ته‌نها دڵسۆزی بۆ ئه‌م كاروانه‌و خه‌ممان بۆ شكسته‌كانی كاری حیزب له‌م سنووره‌دا وامانلێده‌كات به‌ده‌نگبێین.بێگومان چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی بوێرانه‌و دڵسۆزانه‌و تێگه‌یشتنی نیه‌تی خێری ئه‌م یاداشته‌تان لێده‌كه‌ین.
“”سه‌ركه‌وتووبێت كاروانی شكۆداری یه‌كگرتوو””