تایبه‌ت: نوچه‌نیت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی، هیچ كیشه‌یه‌كی یاسایی نییه. ده‌شڵیت” سبه‌ینێ كۆبونه‌وه‌یه‌كی چڕ‌و پڕ سازده‌كه‌ین”.
ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلیمانی كۆنه‌بوه‌ته‌وه، به‌شێك له فراكسیۆنه‌كانی تری ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه، گرفته‌كه‌یان بۆ كێشه ناوخۆیه‌كانی ناو یه‌كێتی گێڕایه‌وه. هه‌ر ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه ئه‌كره‌م شه‌ریف جیگری پێشوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له پۆستیكیدا له فه‌یسبوك رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتیری گشتی یه‌كێتی وازی له مافی خۆی هیناوه، وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌مه‌ودوا وه‌ك ئه‌ندامیكی ئه‌نجومه‌ن كاروباره‌كانم رایی ده‌كه‌م ، له كاندیدبونیشم بۆ پۆستی قائیمقامی سه‌یدصادق، كشاومه‌ته‌وه.
له لێدوانیكی تایبه‌ت به نوچه‌نیت، ئه‌نوه‌ر طاهر جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: سبه‌ینێ سێ شه‌مه 24/4/2017 كاتژمێر 10:00ی سه‌رله به‌یانی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی به ئه‌جیندایه‌كی فراوان ده‌ست به كۆبونه‌وه‌كانی ده‌كاته‌وه.
له باره‌ی كارنامه‌ی سبه‌ینیی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نوه‌ر طاهر گوتی: بریاره له كۆبونه‌وه‌كه‌دا نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی فه‌رهاد قادر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن له فراكسیۆنی سۆسیالیست بخرێته ده‌نگدانه‌وه و كه‌سیكی تر له شوینی دابنریت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە گۆڕانكارییە لەلیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنەكەدا، هەروەها بانگهێشتی بەڕێوەبەری گشتی سایلۆكانی سلێمانی كراوەو باس لەرۆتین و دەستی دەستیكردن بە جوتیاران دەكرێت.
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، هەر بۆ كۆبوونەوەی سبەینێ، بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی بانگهێشتكردووە بۆ ئەوەی لە كوالێتی بەشەخۆراكی مانگانە بكۆڵنەوە.
له‌باره‌ی كیشه‌ی جیگری پیشوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، كه دادگای سلێمانی بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی دابوو ئه‌نوه‌ر طاهر ده‌ڵێت: ئه‌و كێشه‌یه ئه‌نجومه‌نی شورا یه‌كلای كردوه‌ته‌وه و ئێستا ئێمه له ئه‌ركه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین و هیچ كێشه‌یه‌كی یاسایمان نییه.