نوچه‌نێت- ئیره‌م نیوز
عێراقییه‌كان ئێستا چه‌ند هه‌نگاوێكی كه‌میان ماوه بۆ شكاندنی یه‌كجاره‌كی داعش له عێراق، به‌جۆرێك له موسڵی پێگه‌ی سه‌ره‌كی داعش له عێراق ته‌نها چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌می به‌ده‌سته‌وه ماوه، كه چاودێران پێیان وایه كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كاته و هیچی دیكه.
پێده‌چێت لای به‌رپرسه عێراقییه‌كان بابه‌تی داعش بوبێته بابه‌تێكی لاوه‌كی، به‌جۆرێك ئێستا دۆسیه‌یه‌كی دیكه سه‌رقاڵی كردوون، ئه‌ویش دابه‌شبوونی عێراقی دوای قۆناغی داعشه.
شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن “موسڵ دیارترین ته‌حه‌دیه، كه رووبه‌ڕووی داهاتووی عێراق ده‌بێته‌وه دوای قۆناغی شكانی داعش، له‌و شاره‌ی كه زۆرینه‌ی سوننه‌یه و عێراق ده‌خاته سه‌ر دوڕیانێكی نادیار”.
هه‌ر ئه‌م مه‌ترسیه پاڵی به ره‌وتی سه‌دره‌وه نا، شاندێك بنێرێته هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی پارته سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان رایانگه‌یاند، كه پلان داده‌نێن بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی له‌مساڵدا.
به‌ڵام شانده‌كه‌ی سه‌درییه‌كان شكستیهێنا له رازی كردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامنه‌دانی گشتپرسی، سه‌ره‌ڕای ئه‌و گرێنتیه سیاسیانه‌ی پێشكه‌شی هه‌رێمی كرد به‌وه‌ی، كه كه‌س ده‌ست له مافه سیاسی و ئابوورییه‌كانی كورد نادات.
سه‌رچاوه كوردییه‌كان به رۆژنامه‌ی عوكازی سعودیان راگه‌یاند “شانده‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در به سه‌ركردایه‌تی كوردیان راگه‌یاندووه، كه دڵنیاییان له حكومه‌تی ناوه‌ند وه‌رگرتووه، كه كه‌س ده‌ست له مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌دات”.
زیا ئه‌سه‌دی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌حرار له په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆكی شاندی سه‌درییه‌كان بۆ هه‌ولێر رایگه‌یاند “له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد روانگه‌مان نزیكه له یه‌كه‌وه، جگه له چه‌ند ناكۆكییه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان”، به‌ڵام سرووشتی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی روون نه‌كرده‌وه.
ئه‌سه‌دی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردبوه‌وه، گوتی “روانگه‌كانمان له‌گه‌ڵ بارزانی نزیكه له یه‌كه‌وه”. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه “ورده‌كاری زۆر هه‌یه سه‌باره‌ت به قۆناغی دوای كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی موسڵ”.
هۆشدارییه‌كان
ره‌وتی سه‌در هۆشداریدا له لێكهه‌ڵوه‌شانی عێراق، به جۆرێك سه‌باح ساعدی، ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی، كه ره‌وتی سه‌در بۆ چاودێری كردنی دۆسیه‌ی دوای قۆناغی داعش دروستی كردووه، گوتی “پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا ئێستا له‌سه‌ر دووڕیانێكه، كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی لێكهه‌ڵوه‌شانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی”.
ئه‌مه له‌میانه‌ی پرێس كۆنفرانسێكدا بوو، كه دوا كۆبوونه‌وه‌ی شاندی سه‌درییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد له هه‌ولێر ئه‌نجامیدابوو.
ساعدی گوتی “ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا له‌وانه‌یه ببێته هۆی یه‌كخستنی عێراق یان لێكهه‌ڵوه‌شانی پرۆسه‌ی سیاسی، پاشانیش كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق و دواتریش عێراق به گشتی”.
پێش دوو مانگ موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كرد، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عێراق دوای قۆناغی داعش و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ.
یه‌كێك له به‌نده‌كانی پڕۆژه‌كه “پاراستنی سنوره‌كانی عێراق له‌لایه‌ن سوپای عێراق و پاسه‌وانی سنوره‌وه بێت به ته‌نیا”. وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی گرتنه ئه‌ستۆی ئه‌و ئه‌ركه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه “ده‌بێت گفتوگۆ و دانوستانی جدی و كاریگه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر و سودی بۆ دۆخی ئێستای عێراق و گه‌له‌كه‌ی هه‌بێت، به ئامانجی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی عێراق”.
ئه‌م هۆشداریانه‌ی سه‌درییه‌كان، هاوكاته له‌گه‌ڵ گوته‌كانی عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌كان، كه له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆیته‌رز كردبوونی.
حه‌كیم دژایه‌تی خۆی بۆ پڵانی كورد بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راگه‌یاندبوو، جه‌ختی كردبوه‌وه كه “یه‌كپارچه‌یی وڵات ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانه”.
گوتیشی “ئه‌گه‌ر گشتپرسی ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا تاكلایه‌نه ده‌بێت و به‌بێ بڕیاری حكومه‌تی عێراق ده‌بێت، بۆیه فه‌رمی و یاسایی نابێت”.
پارته كوردییه‌كان، له‌م مانگه‌دا پلانێكیان بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستاند راگه‌یاند.
كورد ده‌ڵێت “پشتگیری كردن له سه‌ربه‌خۆیی له رێگه‌ی گشتپرسییه‌وه، هه‌ڵوێستی ئه‌وان به‌هێز ده‌كات له دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا، سه‌باره‌ت به مافی چاره‌ی خۆنووسین، نه‌ك مانای ئه‌وه بێت، كه راسته‌وخۆ سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نن”.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به رۆژنامه‌نووسانی گوت “ئامانج له ئه‌نجامدانی گشتپرسی، وه‌رگرتنی رای گه‌لی كوردستانه، پاشان دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێده‌كات”.
هێزه كوردییه‌كان ئێستا ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر رووبه‌رێكی زیاتری خاكی كوردستاندا هه‌یه له‌وه‌ی، كه ساڵی 2003 هه‌یانبوو دوای داگیركاری ئه‌مریكا.
هه‌ر له‌م مانگه‌دا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، بڕیارێكی په‌رله‌مانی عێراقی ره‌تكرده‌وه، بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای كوردستان، كه له مانگی ئازاره‌وه له‌سه‌ر بینای فه‌رمانگه حكومیه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ڵكراوه.
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیش پێشتر گوتبووی “ده‌بێت عێراق بۆ سێ كیان دابه‌ش ببێت، بۆ رێگرتن له توندوتیژی تایفه‌گه‌ری زیاتر “ئه‌وانیش ده‌وڵه‌تی كوردی و ده‌وڵه‌تی شیعه و ده‌وڵه‌تی سوننه‌یه.