نوچەنێت: تایبەت
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکان بۆ سیمستەری هاوینە دەستی پێکردووە و دەڵێت “ماوەی پێشكەشكردن رۆژی دوشەممه 24-4-2017، دەستپێدەکات و تا 4-5-2017 بەردەوام دەبێت”.
لەچوار چێوەی پلانەکانیدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا/ماستەر و دکتۆرا، لەسەرجەم زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سیمستەری هاوینە بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017) دەستی پێکردوو و بڕیاریشە پڕۆسەکە تا 4-5-2017 بەردەوام دەبێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، عەباس ئەکرەم گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: سیمستەری هاوینەی ماستەر و دكتۆرا بەهەمان رێنمایی ژمارە (4) بۆ ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017) و رێنمایی ژمارە (5) بۆ دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017)ی سیمستەری زستانە دەبێت و خوزاریارانی خوێندنی باڵا لەئەمڕۆ وە دەتوانن داوا پێشکەش بە زانکۆکان بکەن.
عەباس ئەکرەم گوتیشی “ئەو کاندیدانەی، کە لە سیمستەری زستانە ناویان دەرچووە و ئێستا مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزیان بەدەستهێناوە، دەتوانن لەگەڵ دەرچووانی سیمستەری هاوینە دەست بەپڕۆسەی خوێندنی ئەکادیمی خۆیان بکەن”.
ئەوگوتەبێژەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژە بەوە دەدات، کە وەزارەتەکەیان ئامادەکاری تەواو و پێویست، بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکان کراوە، بۆ پێشوازیکردن لە خوازیاران و بە سەرکەوتووی بەڕێوەچوونی ئەو پرۆسە زانستی و ئەکادیمیە، ماوەی پێشكەشكردن رۆژی دووشەممه 24-4-2017 دەستپێدەکات و تا 4-5-2017 بەردەوام دەبێت.
عەباس ئەکرەم راشیگەیاند “ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی ماستەر لە سەرجەم زانکۆکان لە کاتژمێر 10 ی بەیانی، رێكەوتی 14-5-2017 دەبێت و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی دكتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان، لە کاتژمێر 10ی بەیانی، رێكەوتی 15-5-2017 دەبێت”.