نوچەنێت
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بزووتنەوەی گۆڕان رایدهگهیهنێت، گەر بێتو راپرسی بكرێت، لە هەر شوێنێكدا بێت و هەر كەسێكیش بیكات، بزووتنەوەی گۆڕان هەوڵدەدات زۆرترین كەس هانبدات بۆ دەنگدان بە بەڵی لە گشتپرسییەکادا و بایکۆتی ناکەن.
محەمەد تۆفیق رەحیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ دەنگی ئەمریكا دەڵێت “ئەگەر بێتو راپرسی بكرێت، لە هەر شوێنێكدا بێت و هەر كەسێكیش بیكات، بزووتنەوەی گۆڕان هەوڵدەدات زۆرترین كەس هانبدات بۆ دەنگدان بە بەڵی لە ریفراندۆمەكەدا”.
محەمەد تۆفیق دەڵێت، كاراكردنەوەی پەرلەمان متمانە دەدات بە هەموو پرۆسەیەكی سیاسی و هەروەهاش لە سودی پرۆسەكە دەبێت، كاتێك نوێنەرانی خەڵكی كوردستان ئەو كارانە دەكەن، هەر كاتێك ریفراندۆم بكرێت، جا گەر لیژنەی ریفراندۆم بیكات یان لیژنەی نێونەتەوەیی، وەك بزووتنەوەی گۆڕان دەنگ دەدەین و بایكۆتی ناكەین.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی گۆڕان گوتیشی، لە كۆبوونەوەكەیاندا لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی، باس لە رێكکەوتنی نێوانیان كراوە، دەبێت ئەو رێككەوتنە لە سەروو هەموو رێككەوتنەكانی ترەوە بێت. گۆڕان لەو بڕوایەدایە ئەم رێككەوتنە هەنگاونانە بۆ چارەسەری كێشە سیاسییەكان”.