نوچەنێت
هێمن هەورامی رایگەیاندووە، ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی مافێکی ڕەوایە و گەلی کورد لەوە دڵنیا دەکەنەوە، کە ئەمساڵ ریفراندۆم ئەنجام دەدەن و دەشڵێت “کێ دەتوانێت بمانگەیەنێتە ئەو باوەڕەی، کە ئێستا کاتی نییە”.
هێمن هەورامی، یاریدەدەری مهسعود بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، بە ئهنادۆڵی راگەیاند، هەرێمی کوردستان سورە لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی لە ئەمساڵدا، ئەو پرۆسەیە ئەنجام دەدەین و بڕیاری سەرکردایەتی سیاسی کورد و لەم رووەوە زۆر جددی و ئاشکرایە.
هێمن هەورامی گوتیشتی، ئێمە داواکارین لە لایەنە سیاسییەکان هاوکارمان بن و پێکەوە هەنگاو بنێین، چونکە بابەتی ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی بابەتێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە.
هێمن هەورامی ئەوەشی گوتووە، رەنگە پێشمان بڵێن بارودۆخی دارایی هەرێم بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لەبار نییە و نێو ماڵی کوردی رێکنەخراوە، رەنگە بڵێن هەرێمی کوردستان دوای دەوڵەت بوون ناتوانێت، خۆی بەڕێوە ببات، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەوانەی داوا دەکەن ریفراندۆم و سەربەخۆیی دوابخرێت با باوەڕمان بۆ دروست بکەن، کەی کاتی سەربەخۆیی و ریفراندۆمە، دوای سێ ساڵی تر یان پێنج ساڵی دیکە. کێ دەتوانێت بمانگەیەنێتە ئەو باوەڕەی، کە ئێستا کاتی ئەم پرسە نەتەوەییانە نییە؟