لەبارەی خۆپیشاندانەکەی هەولێر
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بۆ نێچیرڤان بارزانی: رێگە مەدە هیچ هاووڵاتییه‌ك سووكایه‌تیی پێ‌بكرێ‌و ئازاربدرێ‌و بگیرێ
دەبێت ئه‌و ده‌سته موخه‌ننه‌ته‌ی ئه‌و ڕۆژه كاری ئاژاوه گێڕیی‌و تێكده‌رانه‌ی كرد، دیاری بكرێ‌و لێپرسینه‌وه‌شی له‌گه‌ڵدا بكرێ
نوچەنێت
مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا رایدەگەیەنێت، ئەو خۆپیشاندانەی لەهەولێر سازکرا بێ پاساو بوو، داوا لەسەرۆکی حکومەت دەکات، رێگە نەدا هیچ هاوڵاتیەک سوکایەتی پێ بکرێت، و ئاژاوەگێڕەکان سزا بدرێن.
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە رگەیەنراوکەیدا دەڵێت”دوای ئه‌وه شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و بێ پاساو بوو كه ڕۆژی سێ‌شه‌ممه (8/5/2012) خه‌ڵكێك به‌بێ پاساو و ئاگاداركردنه‌وه‌ی حكوومه‌ت‌و به‌بێ ئاگاداریی ئه‌و مامۆستایانه‌ش كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تدا ڕێككه‌وتبوون كه ڕۆژی سێ‌شه‌ممه خۆپێشاندان نه‌كرێ، بێن خۆپێشاندان بكه‌ن”
هەروەک داواش لەسەرۆکی حکومەتی کوردستان دەکات ڕێگا نه‌دات “هیچ هاووڵاتییه‌ك سووكایه‌تیی پێ‌بكرێ‌و ئازاربدرێ‌و بگیرێ، به پاساوی به‌شداری كردنیان له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر به‌شدار بووه‌و ناگونجێ هه‌موویان بگیرێن‌و ڕه‌واش نیه بگیرێن، به‌ڵام با له‌جیاتی ئه‌وه فه‌رمان بكات به‌دام‌و ده‌زگا به‌رپرسه‌كان، كه ئه‌و ده‌سته موخه‌ننه‌ته‌ی ئه‌و ڕۆژه كاری ئاژاوه گێڕیی‌و تێكده‌رانه‌ی كرد، دیاری بكرێ‌و لێپرسینه‌وه‌شی له‌گه‌ڵدا بكرێ”.
دەقی راگەیەنراوەکەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی
بسم الله الرحمن الرحیم
به پێویستی ده‌زانم له‌باره‌ی ئه‌و ئاڵۆزیی‌و بارگرژییه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له هه‌ولێر ڕوویداو ئیستاش ده‌رهاویشته‌كانی به‌رده‌وامن، چه‌ند خاڵێك بخه‌مه ڕوو:
یه‌ك: وه‌ك له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی پێشتریشدا گوتبووم: شتێكی چاوه‌ڕوانكراوبوو كه خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ری مسوڵمان‌و له نێویشیدا مامۆستایانی ئایینی، له‌سه‌ر بێڕێزیكردن به‌رانبه‌ر به‌خوا “سبحانه و تعالی”و قوڕئان‌و پێغه‌مبه‌رو ئیسلام، تووڕه‌و بێزاربن‌و داوای ئیجرائات له حكوومه‌ت‌و به‌رپرسانی وڵات بكه‌ن، به‌رانبه‌ر به بێڕێزیی كه‌ران‌و كارێك بكه‌ن ڕێگریی له‌و ڕه‌فتارانه‌و دووباره بوونه‌وه‌یان بگیرێ.
دوو: دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه (6/5/2012) له نێوان سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم‌و شاندێكی مامۆستایان‌دا دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئیجابیی كرا‌و، سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌نگاوی باشی كرده‌یی ناو هه‌ندێك له داواكارییه‌كان جێبه‌جێكران‌و، به‌ڵێنیشیدا كه به میكانیزمی یاسایی‌و گونجاو و به هاوكاریی هه‌موولایه‌ك كار بكرێ بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك كه ڕێ بگیرێ له سووكایه‌تیی كردن به پیرۆزییه‌كانی هه‌موولایه‌ك به‌گشتیی‌و، بیڕێزیی نواندن به‌رانبه‌ر به‌خوا “سبحانه و تعالی” قوڕئان‌و پێغه‌مبه‌ر “صلی الله علیه وسلم” به‌تایبه‌ت، به‌ڵێ دوای ئه‌وه شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و بێ پاساو بوو كه ڕۆژی سێ‌شه‌ممه (8/5/2012) خه‌ڵكێك به‌بێ پاساو و ئاگاداركردنه‌وه‌ی حكوومه‌ت‌و به‌بێ ئاگاداریی ئه‌و مامۆستایانه‌ش كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تدا ڕێككه‌وتبوون كه ڕۆژی سێ‌شه‌ممه خۆپێشاندان نه‌كرێ، بێن خۆپێشاندان بكه‌ن، چونكه ئه‌و داواكارییانه‌ی كه خۆپیشاندانیان بۆده‌كردن، یان جێبه‌جێكرابوون، یان به ڕێوه‌بوون جێبه‌جێبكرێن.
سێ: سه‌رباری خۆپیشاندانه بێ پاساوه‌كه‌ش كه‌سانێك له‌نێو خۆپیشانده‌ره‌كاندا هه‌ڵسان به‌كاری تێكده‌رانه‌و هێنده‌ی دیكه قوڕه‌كه‌یان خه‌ستتركردو نیشانه‌ی پرسیاری گه‌وره گه‌وره‌شیان له‌سه‌ر خۆیان به‌تایبه‌ت‌و خۆپیشاندانه‌كه به‌گشتی په‌یداكرد!
هه‌ڵبه‌ته منیش وه‌ك مسوڵمانێك هه‌ربه خودی خۆپێشاندانه بێ پاساوه‌كه‌و پاشان به‌و ڕه‌فتاره تێكده‌رانه‌ی ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ره‌كان، په‌ست‌و نیگه‌ران بووم‌و به توندییش ڕه‌خنه‌م لێگرت‌و ئیدانه‌م كرد له كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كانمدا!
چوار: لیره‌شدا پێویسته ئاماژه به هه‌ڵوێستی دڵسۆزانه‌ی ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی بكه‌ین، كه له‌سه‌ر داوای به‌ڕێز پارێزگار چوونه نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و ئامۆژگارییان كردن‌و داوایان لێ‌كردن كۆتایی به خۆپیشاندانه كه بێنن‌و په‌رته‌ی لێبكه‌ن‌و، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌قسه‌یان كردن‌و بڵاوبوون.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێ‌ی ئیشكال‌و پرسیارێكی جددییه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ژماره كه‌مه تێكده‌ره، خۆپیشاندانه‌كه‌یان به‌لاڕێدا برد‌و په‌لاماری دام‌وده‌زگاو شوێنه گشتیه‌كانیاندا، به ڕووخاندن‌و تێكدان‌و سووتاندن‌و، گوێیان به‌قسه‌و داوا‌و تكای ئه‌و مامۆستایانه نه‌داو ،هه‌ر له‌سه‌ر كاری تێكده‌رانه‌و خۆیان به‌رده‌وام بوون وه‌ك بڵێی به‌رنامه‌و فه‌رمانێكی جێبه‌جێ بكه‌ن!!
ئینجا پێشم سه‌یر بوو كه هه‌ندێك له به‌رپرسان گومانیان به‌رانبه‌ر به‌لایه‌نێكی ئیسلامیی بۆ دروست بووبێ، كه ده‌ستی له نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه هه‌بێ، چونكه ئێمه‌ی ئیسلامیی له‌خۆمانی ناوه‌شێنینه‌وه كه ڕاوچی خراپ بین‌و له‌ئاوی لێڵدا ڕاوبكه‌ین، یاخود كاری ژێر به‌ژێر بكه‌ین، وه من له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییشدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمدا، داوای جیددیم لێ‌كرد،كه هه‌وڵبدرێ ئه‌و ده‌سته تێكده‌ره كه‌شف بكرێ‌و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ، تاكو به‌ناهه‌ق گومانی خراپ به‌م‌و به‌و نه‌بردرێ‌و، ده‌ستی چه‌وری كه‌س به كه‌سی دیكه نه‌سڕدرێ!
له‌كۆتاییشدا:
به پێویستی ده‌زانم سوپاسی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكوومه‌ت بكه‌م كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پاش چه‌ند جارێك به په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی پێكه‌وه قسه‌كردنمان، ئه‌و دیداره‌ی له‌گه‌ڵ شاندی مامۆستایان‌دا كرد، كه ئه‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌ی لێكه‌وته‌وه، كه بۆ مسوڵمانان مایه‌ی خۆشحاڵیی‌و سوپاس‌و پێ‌زانین بوو، ئێستاش پێشنیاری دڵسۆزانه‌م بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه كه: ڕێگا نه‌دات هیچ هاووڵاتییه‌ك سووكایه‌تیی پێ‌بكرێ‌و ئازاربدرێ‌و بگیرێ، به پاساوی به‌شداری كردنیان له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر به‌شدار بووه‌و ناگونجێ هه‌موویان بگیرێن‌و ڕه‌واش نیه بگیرێن، به‌ڵام با له‌جیاتی ئه‌وه فه‌رمان بكات به‌دام‌و ده‌زگا به‌رپرسه‌كان، كه ئه‌و ده‌سته موخه‌ننه‌ته‌ی ئه‌و ڕۆژه كاری ئاژاوه گێڕیی‌و تێكده‌رانه‌ی كرد، دیاری بكرێ‌و لێپرسینه‌وه‌شی له‌گه‌ڵدا بكرێ، جا هه‌ركه‌سێكبن‌و سه‌ر به‌هه‌رلایه‌نێك‌و دام‌و ده‌زگایه‌ك بن، پێشموایه ئه‌گه‌ر نیه‌ت‌و ئیراده‌ی جیددیی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌بێ، هیچ كه‌س له ترسی تێوه‌گلان خۆ بوێریی نه‌كات، كه‌شفكردنی ئه‌و ده‌سته ئاسانه.
هیواداریشم به‌زوویی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ته‌نیا به‌هۆیی به‌شداریی كردنیانه‌وه له‌و خۆپێشاندانه‌دا گیراون، به‌ربدرێن.
خوا به به‌زه‌یی بێ سنووری خۆی یارمه‌تیمان بدات كه وڵاته‌كه‌مان به‌ئارامیی‌و هێمنیی بهێڵینه‌وه‌و، له ئاشووب‌و ئاڵۆزیی بیپارێزین، چونكه بێگومان ئاشتیی‌و ئارامیی نیعمه‌تێكی زۆر گه‌وره‌ی خوایه‌و، بناغه‌و هه‌وێنی گه‌شه‌كردن‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌و، له‌كه‌ش‌و هه‌وای هێمنیشدا ده‌توانین چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو كێشه‌و گرفته‌كانمان دابنێین، به‌ڵام له بارودۆخی ئاڵۆزدا، هیچ ئامانجێكی باشمان بۆ جێبه‌جێ ناكرێ، بگره هه‌موومان دووچاری سه‌رگه‌ردانیی‌و په‌شێمانیی ده‌بین‌و، هیچ كه‌س له ئاڵۆزیی‌و بارگرژیی به‌هره‌مه‌ند نابێ جگه له ناحه‌زو موخه‌ننه‌ته‌كان.
عه‌لی باپیر
20 جه‌مادی دووه‌می 1433 ك
11 مایسی 2012 ز
هه‌ولێر
