پارتی و یەکێتی راگەیەندراوێکی هاوبەش بڵاو دەکەنەوە

0

نوچەنێت

دوای بەرێوە چوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمرۆ یەک شەممە 23-4-2017،لە پیرمام بۆ تاوتوێ کردنی پرسی ریفراندۆم و دیاری کردنی وادەی ئەنجامدانی، راگەیێنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

ئەمەش دەقی راگەیێنراوەکەیە..

راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

له‌ زنجیره‌ كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، شاندی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ رێكه‌وتی 23ی 4ی 2017 كۆبوونه‌وه‌ و چه‌ندین بابه‌تیان خسته‌ به‌رباس و گفتوگۆكردن.

ته‌وه‌ری یه‌كه‌م/ سه‌ره‌تا باس له‌ هه‌وڵ و كۆششه‌كانی هه‌ردوولا كرا سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانی له‌ كوردستان دروستبوون و جه‌خت له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی حكومه‌ت و داموده‌زگاكان كرایه‌وه‌ بۆ باشتركردنی باری گوزه‌رانی خه‌ڵك له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه‌، هه‌روه‌كو باسی هه‌وڵه‌كانی وه‌فدی هاوبه‌شی هه‌ردوولا کرا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و باره‌ گرژه‌ی كه‌ سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ به‌غدا دروستببوو.

ته‌وه‌ری دووه‌م/ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوو و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی كه‌له‌سه‌ری رێككه‌وتبووین كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تی:
أ‌. پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆم و ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی ئه‌م پرۆسه‌ گرینگه‌.
ب‌. چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شێوازێک كه‌ له‌خزمه‌ت پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كڕیزی نیشتمانیدا بێت.

ته‌وه‌ری سێیه‌م/ پڕۆژه‌ (نه‌خشه‌ رێگا)ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دوای دیراسه‌كردنی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌سه‌ربكرێت و وه‌ڵام بدرێته‌وه‌.

پارتی دیموكراتی كوردستان_ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
23/4/2017

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com