نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك، رۆژی شه‌ممه 22-4-2017، جه‌ختی كرده‌وه، دواخستنی پرۆسه‌ی كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌ی باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك، له به‌رژه‌وه‌ندی دۆخی ئه‌منی عێراق نییه، دووباره‌ش دواخستنی هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كانی پارێزگاكه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه وا بڕیاره له مانگی ئه‌یلو‌لی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
نەجمەدین کەریم له گوته‌یه‌كیدا له ئاهه‌نگێكدا، كه سه‌نته‌ری میترۆ به‌بۆنه‌ی ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی سازی كردبوو، گوتی، ده‌بێت رۆژنامه‌وانانی كورد ئاسایشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كاری رۆژنامه‌وانی دوور بخه‌نه‌وه، ده‌شبێت ئه‌و زانیارییانه بڵاو نه‌كه‌نه‌وه، كه پێشمه‌رگه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، حه‌ویجه به‌قه‌د نیوه‌ی خاكی كه‌ركوك ده‌بێت و ئێستا له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدایه، دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره بوون و مه‌ینه‌تی زۆریان هه‌یه، دواخستنی كۆنتڕۆل كردنه‌وه‌ی حه‌ویجه، نه‌ك ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی پارێزگاكه نییه، به‌ڵكو له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو عێراقیش نییه.
پارێزگای کەرکوک داوای له حكومه‌ت ناوه‌ند و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوەزیران كرد، وه‌ڵامی داواكاریه‌كانی كه‌ركوك بده‌نه‌وه، ئاگاداریشی كرده‌وه، كه خه‌ڵكی كه‌ركوك دواخستنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكه‌یان ره‌تده‌كه‌نه‌وه.