نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، رۆژی شه‌ممه 22-4-2017، له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك كۆبووه‌وه و باسی دۆخی ئێستای كه‌ركوك و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كه‌ركوك و ناوچه‌كه‌یان كرد.
هوشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی، به هاوڕێیه‌تی دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوكیان كردووه و له‌گه‌ڵی كۆبوونه‌وه.
زێباری گوتی، شانده‌كه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك، سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستا و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی داهاتوو كردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، كه پارێزگاری كه‌ركوك، پێشتر رایگه‌یاندبوو، كه لێژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پێكهێنراوه، ئه‌گه‌ر لیژنه‌كه بڕیاری ئه‌نجامدانی گشتپرسی بدات له هه‌رێم و كه‌ركوك، ئه‌وا پارێزگای كه‌ركوكیش به‌شدار ده‌بێت.