تایبه‌ت: نوچه‌نیت
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئالای كوردستان له‌سه‌ر هیچ باره‌گایه‌كی یه‌كێتی له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه نه‌هیندراوه‌ته‌وه خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22-4-2017، چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن بلاویان كرده‌وه، هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له ناحیه‌ی به‌رتله‌ی سنوری پاریزگای موسڵ، هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر باره‌گاكه هیناوه‌ته خواره‌وه و ته‌نها ئاڵای یه‌كێتی له‌سه‌ر باره‌گاكه ماوه‌ته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، هه‌ڵۆ پێنجوێنی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له باره‌ی ده‌نگۆی هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گای حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له راستییه‌وه و ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر هیچ باره‌گایه‌كی یه‌كێتی نه‌هێنراوه‌ته‌وه خواره‌وه.
هه‌ڵۆ پێنجوێنی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، له ئیستادا هیچ باره‌گایه‌كی یه‌كێتی له سنوری ناوچه ئازادكراوه‌كانی پارێزگای موسڵ نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌تا ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر دابگیردرێت.
پیش‌تر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن لیپرسراوی كۆمیته‌ی به‌رته‌له‌ی یه‌كێتی نیشتمانی رایگه‌یاندبوو “به پێی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌تا ته‌واوی پاریزگای موسڵ ئازاد نه‌كرێته‌وه، نابێت هیچ باره‌گایه‌كی لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌و ناوچانه بكرێته‌وه، كردنه‌وه‌ی باره‌گای لایه‌نه كوردستانیه‌كان خراوه‌ته دوای ئازادكردنی ته‌واوی موسڵ”.