نوچەنێت
سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی مافی گه‌لی كوردستانە و ریفراندۆم دەبێت له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئیداریی هه‌رێمی كوردستانیش ئەنجام بدرێت.
رۆژی شەممە 22-4-2017 سەرکردایەتی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و لەدوای کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “كۆسپه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێکكهوتنهكانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ستنیشانكران و میكانیزمی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنیان بڕیاری له‌سه‌ردرا”.
ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 22-4-2017 سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتۆێی چه‌ند پرسێك كرا‌و ڕاو بۆچوونی پێویستیان له‌باره‌وه ئاڵۆرگۆڕكرا، كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، كه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه، له‌به‌ر رۆشنایی مادده‌ی (11)ی رێكه‌وتنامه‌ی سیاسی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان پشتیوانی ده‌كه‌ین، كه تێدا هاتووه:
1- هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی، كه مافی چاره‌ی خۆنوسین و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی مافی گه‌لی كوردستانه، پێویسته ئاماده‌كاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ بكرێت به‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیشه‌وه، ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكی نیشتمانیه و له‌به‌ر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
2- هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئیداریی هه‌رێمی كوردستان.
دووه‌م: بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ژیان خه‌ڵكی كوردستان و باشتركردنی دۆخی گوزه‌ران و چاككردنی باری دارایی و ئابوری، له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه بوو.
سێیه‌م: رێكخستنه‌وه و باشتركردنی كارگێڕی خۆجێتی له‌سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌رین، به‌تێرو ته‌سه‌لی گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا، له‌و پێناوه‌شدا كۆسپه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ستنیشانكران و میكانیزمی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنیان بڕیاری له‌سه‌ردرا.
له‌ته‌وه‌ری كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هه‌ردوولا به‌هێزتر بكرێت و كۆبونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش به‌رده‌وام بن له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆبونه‌وه‌ی داهاتوو ئه‌نجام بدرێ.
سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
22/4/2017