نوچەنێت
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان،له په‌یامێكدا پیرۆزباییی یادی 119 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و 19 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له رۆژنامه‌نوسان و میدیاكارانی كورد پیرۆز ده‌كات و ده‌شڵێت “پیشه‌ییانه‌تر و به شێوه‌یه‌كی پرۆفیشیناڵتر كار و ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن“.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه “له‌م یاده‌دا به رێزه‌وه ئه‌و رۆژنامه‌نوسه دلێرانه‌ی له رووماڵی شه‌ڕی دژی داعشدا گیانیان به‌خشی و شه‌هید بوون، یان به‌ركه‌وتن و برینداربوون، به‌بیرده‌هێنینه‌وه. ئه‌م یاده له ته‌واوی رۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران و ده‌زگا رۆژنامه‌وانی و میدیاییه‌كانی كورد پیرۆز ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازین”.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رۆڵی رۆژنامه‌نوسان و میدیاكارانی كورد و كوردستان و قوربانیدان و خۆبه‌ختكردنیان له قۆناغه‌كانی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی كوردستان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنان و تیرۆر و تیرۆریستان، هه‌روه‌ها به‌شدارییان له بنیاتنان و پێشخستن و به‌ره‌وپێشبرنی كۆمه‌ڵگه و هۆشیاركردنه‌وه‌یدا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ته‌واوی پشتگیریی بۆ ماف و ئازادییه‌كانی رۆژنانووسان و میدیاكاران و ئازادیی نووسین و راده‌بڕین و په‌خش و بڵاوكردنه‌وه، دووپات ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه “وه‌ك زۆر لایه‌نی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، به خۆشحاڵییه‌وه بواری رۆژنامه‌گه‌ری و میدیاییش له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌تایبه‌تیش له‌م ساڵانه‌ی دوایی و له كاتی رووماڵی شه‌ڕی دژی تیرۆردا، رۆژنامه‌نوسان و میدیای كوردستان قۆناغێكی دیكه‌یان تێپه‌ڕاند و سه‌لماندیان ده‌توانن هاوشانی میدیای جیهانی كار بكه‌ن. زۆرجاریش ببنه تاقه سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ بۆ ئاژانسه رۆژنامه‌وانی و میدیاییه‌كانی جیهان، كه ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵی و شانازییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌ین”.
ئەنجومەنی وەزیرارن له پەیامەکەیادا داوا لە رۆژنامه‌نوسان و میدیاكارانی كوردیش ده‌كات، پیشه‌ییانه‌تر و به شێوه‌یه‌كی پرۆفیشیناڵتر كار و ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و هه‌موو ئه‌و بنه‌ما و به‌ها و پره‌نسیپانه بپارێزن كه رۆژنامه‌گه‌ری و میدیای پیشه‌یی و پرۆفێشیناڵی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، تا بتوانن خزمه‌تی زیاتری كۆمه‌ڵگه و ئێستا و داهاتووی كوردستان بكه‌ن.