نوچەنێت
ئەمڕۆ سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی کۆببنەوە و گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت “كۆبوونەوەیەكی دەوری ئاساییەو بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی هەلومەرجی سیاسی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان، عێراق و ناوچەكە”.
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 22-4-2017، سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی کۆببنەوە، بۆ تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆم و چەند پرسێكی دیكە.
شۆرش حاجی، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند، سەكردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان دەمێكە كۆنەبووتەوە، كۆبوونەوەكە، كۆبوونەوەیەكی دەوری ئاساییەو بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی هەلومەرجی سیاسی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان، عێراق و ناوچەكە.
گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، پرسی گشتپرسی و دید و بۆچونی هێز و لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئەم پرسە و چۆنیەتی ئاسایكردنەوەی باردوخی هەرێمی كوردستان و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و پەیوەندی نێوان هێزولایەنە سیاسییەكان گفتوگۆی لەبارەوەدەکرێت.