نوچەنێت
ئەمڕۆ 22ی ئەپریل، 119 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر لە چاپدانی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بەناوی ڕۆژنامەی کوردستان لە ساڵی 1898 بە هەوڵی میقداد میدحەد بەدرخان و جەلادەت بەدرخان لە قاھیرە لە وڵاتی میسر.
دەستپێکی بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی کوردستان وەکوو خەباتێکی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری تەماشا دەکرێت و ڕۆژی22ی ئەپریل، وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە دانی پێدانراوە.
ڕۆژنامەی کورد تەعاون و تەرەقی.
ڕۆژنامەی (کورد تەعاون و تەرەقی غەزەتەسی) بە دوو زمانی کوردی و تورکی لە ئەستەنبوڵ دەرچووە، لە 9ی تشرینی دووەمی 1908 تاکوو حوزەیرانی 1909 بەردەوام بووە. خاوەنی ئیمتیاز حاجی تۆفیق بەگ -پیرەمێردی شاعیر – بووە و سەرنووسەرەکەی ئەحمەد جەمیل پاشا بووە، لەو دەمەدا دەنگی کۆمەڵەی کورد – کورد تعاون و ترقی جمعیتی – بووە کە شێخ عەبدولقادری شەمزینی سەرۆکی بووە.
دوای ئەو بەروارە گۆڤاری ژین لە ئەستەنبوڵ لە ساڵانی 1918 و 1919 بە دوو زمانی کوردی و تورکی دەرچووە.
دوای ئەوەش کاروانی ڕۆژنامەگەری کوردی بەردەوامی هەبووە تا ڕۆژنامەی ژین کە زیاتر لە هەزار ژمارەی لە سلێمانی لێ چاپکراوە.
لەم ساڵڕۆژەدا لەناوەندە میدیاییەکان و ڕێکخراوەکانی بواری ڕۆژنامەوانیدا یادی ئەو ڕۆژە دەکرێتەوە و تا ئێستاش دوای تێپەڕینی زیاتر لە سەدەیەک بەسەر لە دایکبوونی ڕۆژنامەگەری کوردییدا تێبینی و ڕەخنەی زۆر لەو بوارە دەگیرێت لە هەرێمی کوردستاندا.
دوای تێپەڕبوونی 119 ساڵ بەسەر یەکەمین ڕۆژنامەی کوردیدا تا ئێستاش چەندین کەیسی تیرۆری ڕۆژنامەنوسان و ڕێگری و سانسۆری میدیا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە یەکلای نەکراوەتەوە و بە ئێستاشەوە سانسۆری میدیا یەکێکە لە لەمپەرەکانی کاری میدیایی لە هەرێم.
دوای 119 ساڵ لە کاری ڕۆژنامە و کاری میدیای تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان لەمپەر بۆ کاری میدیای ئازاد درووستدەکرێت و ڕێگری هەیە لەوەی میدیایەک بە ستراتژی خۆی کاربکات بێ گەڕانەوە بۆ حزب و بەرژەوەندی دەسەڵات.
کورد و ڕۆژنامەگەری:
ناوی ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکان، لە کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستدا:
ڕۆژنامەی کوردستان:
ڕۆژنامەی کوردستان یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بوو کە یەکەم ژمارەی 119 ساڵ لەمەوبەر و ڕێکەوتی22ی نیسانی 1898 بە تێکۆشانی میقداد میدحەت بەدرخان و جەلادەت بەدرخان لە قاھیرەی میسر چاپ کرا. دەستپێکی بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی کوردستان وەکوو خەباتێکی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری دێتە نرخاندن. ئەمڕۆکە ڕۆژی دەستپێکی دەرخسنتی ڕۆژنامەی کوردستان لەلایەن ھەموو دەزگا کوردییەکان و ھەروەھا لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیشەوە وەکوو سەرەتای ڕۆژنامەگەریی کوردی قەبووڵ کراوە و بە فەخرەوە یادی دەکرێتەوە.
ڕۆژنامەی (کورد تەعاون و تەرەقی غەزەتەسی):
ڕۆژنامەی (کورد تەعاون و تەرەقی غەزەتەسی) بە دوو زمانی کوردی و تورکی لە ئیستەنبوڵ دەرچووە، لە ٩ی تشرینی دووەمی 1908 تاکوو حوزەیرانی 1909 بەردەوام بووە. خاوەنی ئیمتیاز حاجی تۆفیق بەگ -پیرەمێردی شاعیر – بووە و سەرنووسەرەکەی ئەحمەد جەمیل پاشا بووە. لەو دەمەدا دەنگی کۆمەڵەی کورد – کورد تەعاون و تەرقی جەمعیەتی – بووە کە شێخ عەبدولقادری شەمزینی سەرۆکی بووە.
ڕۆژنامەی ڕەسملی کاتب لە ئەستەنبوڵ دەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز حاجی تۆفیق بەگ (پیرەمێردی شاعیر) بوو.
ڕۆژنامەی مسەوڕ موحیت (مصور محیط) کە پیرەمێرد لەگەڵ فایق سەبری بەگ دەری دەکرد.
گۆڤاری ژین لە ئیستەنبوڵ لە ساڵانی 1918 و 1919 بە دوو زمانی کوردی و تورکی دەرچووە.
ڕۆژنامەی شەمس لە تاران دەردەچوو، ئەم ڕۆژنامەیە سەید حسێنی ئێرانی خاوەنی بوو.
رۆژنامەی ژین کە پیرەمێردێ لە سلێمانی چاپی دەکرد. وەک درێژکراوەیەکی ڕۆژنامەی ژیان. ڕۆژنامەی ژین ٥٥٣ ژمارەی لێ چاپ کرا. یەکەم ژمارەکەی لە 1939دا دەرکرد و تا کۆچی دوایی کرد لە 1950 دا بەردەوام بوو و بە ژمارە 1015ی گەیاند. دوای کۆچی دوایی پیرەمێدریش جەمیل سائیب و نووری ئەمین بەگ و گۆران و ئەحمەد زرنگ بەردەوام تا ساڵی 1963 گەیاندیانە ژمارەی کۆتاییی (1714).
ئەمڕۆ بنکەی ژین لە سلێمانی وەک دەزگایەکی ئەرشیڤی و چاپکردنی کتێب و بەڵگەنامەی کوردی چالاکن.
گۆڤاری فەرھەنگ و ڕۆژنامەی «شفق سرخ» کە لە تاران دەردەچوون.
ڕۆژنامەی «ئیقدام» و «حوڕییەت».
گۆڤاری ئیجتیھاد لە ئیستەنبوڵ لە ساڵەکانی 1904-1912 لەلایەن عەبدوڵڵا جەودەتەوە دەردەچوو.
ڕۆژنامەی «ترجماتی حقیقت»ی مامۆستا موعەلیم ناجی لە تورکیا دەردەچوو
ڕۆژنامەی تان کە لە پاریس دەردەچوو، لەلایەن داوود حەیدەری کوڕی ئیبراھیم حەیدەرییەوە، کەلە دەرچوانی خوێندنی باڵای فەڕەنسا بوو.
«گۆڤاری ڕۆژی کورد»1913 خاوەنی عەبدولکەریم ئەفەندی.
«گۆڤاری بانگی کوردستان»1922 خاوەنی مستەفا پاشا یامولکی.
«گۆڤاری زاری کرمانجی» 1926 خاوەنی مێژوونووس حوسێن حوزنی موکریانی.
«گۆڤاری گەڵاوێژ»1939 خاوەنی ماموستا ئیبراھیم ئەحمەد.
«گۆڤاری نزار» خاوەنی ماموستا عەلائەدین سەجادی.
«گۆڤاری رۆناھی» خاوەنی ماموستا ئەنوەر مائی.
«رۆژنامەی ئازادی» 1945 خاوەنی مەلا شەریف ڕەنگەڕێژی.
«گۆڤاری ھەتاو 1954 مامۆستا گیو موکریانی خاوەنی.
کوردستان: کە بڵاوکراوەی فەرمیی سەردەمی کۆماری کوردستان بووە و ماوەی حەفتا ساڵە لە چەند قۆناغی جیاجیا و لە چەند شوێنی کوردستان و دەرەوەی وڵات بەردەوام و زمانحاڵی فەرمیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە و ئیستاش بە شێوەی چاپ و ئەلکترۆنی هەر چاپ و بڵاو دەبێتەوە.
خەبات: عەلی عەبدوڵڵا، خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی خەباتە و ەهەروەها سەلام عەبدوڵڵا ش سەرنووسەری ڕۆژنامەکەیە، ڕۆژنامەی خەبات ئۆرگان و زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە یەکێک لە کۆنترین ڕۆژنامەکانی کوردستان و یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی خەبات لە ٤ی نیسانی 1959 دەرچووە.
جیا لەم ڕۆژنامانە لە هەرێمی کوردستان بە دەیان ڕۆژنامە، گۆڤار و بڵاوکراوە و هەفتەنامەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووری وەک ” باس، ئاوێنە، هاووڵاتی، میدیا، چاودێر، هەولێر، ڕووداو، وشە، کاروان، ڕامان، سەردەم، گزنگ و.. چەدانی دیکە چاپ و بڵاو دەبنەوە. بەپێی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەکان لە هەرێمی کوردستان هەتا ڕادەیەکی زۆر ئازادیی ڕۆژنامەنامەگەریی کوردی هەیە و لە ڕاپۆرتێکدا بە بەهەشتی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی ڕۆژهەڵات ناودێر کراوە.
لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش ڕەوتی ڕۆژنامەگەریی کوردی، سەرەرای بەربەست و ئاستەنگەکان بووژاوەتەوە، بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندام قۆناغی جیاجیای بڕیوە کە دەتوانین ئاماژەی بە گۆڤاری سروە، مەهاباد، زرێبار، هایا، ژیوار، هەفتەنامەکانی ڕۆژهەڵات، ئاسۆ، ئاویەر، سیروان، لووتکە، سۆران، ئاگرین ڕۆژ و دەیان گۆڤاری و بڵاوکراوەی زانکۆیی و خوێندکاری بکەی.
لە بنیاتنانی مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا سەدان نووسەر و ڕۆشنبیر و ھونەرمەند دڵسۆزانە لە ڕۆژگاری خۆیدا بەشدارییان کردووە کەلە گەشەپێدانی ڕۆژنامەوانی کوردیدا وەکوو ماموستا “پیرەمێرد، گیوی موکرایانی، حزنی موکریانی، عەلائەدین سەجادی، ئیبراهیم ئەحمەد، عەبدوڵا گۆران، مەعرووف بەرزنجی، غەفور میرزا کەریم، جەلالی میرزا کەریم، ئەمینی میرزا کەریم، ئەحمەد غەفوور، مەلا ئەنوەر مائی، شاعیری بەناوبانگ قانع، ماموستا شاکر فەتاح، محەمەد تۆفیق وردی، محەمەد مەولوود مەم، ساڵح حەیدەری و دەیانی تر.