نوچە.نێت
رۆژی 20-4-2017 هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد عه‌لی نوری كۆچی دوایی كرد.
نیاز نوری، نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فیس‌بوک رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و هونه‌رمه‌نده نه‌خۆشه‌و هه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌شیه‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه كۆچی دوایی كرد.
وتيشى: هونه‌رمه‌ند عه‌لی نوری له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه ئه‌ندامی تیپی نواندنی سلێمانیه‌و له ساڵانی هه‌شتاكانیشه‌وه به‌شداری چه‌ندین شانۆ‌و درامای كردووه، هه‌روه‌ها له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانیشه‌وه به‌شداری زۆر كاری هونه‌ری كردووه به‌تایبه‌ت دراماكانی حسێن میسری.
وابریاره ته‌رمی هونه‌رمه‌ند عه‌لی نوری,له گۆڕستانی شێخ مارف له شاری سلێمانی به‌خاك بسپێردرێت و پرسه‌كه‌ی له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی بۆ دابنرێت.