وەزارەتی ئەوقاف بە بڕیارێک گوتاری هەینی رێکدەخات

0

نوچەنێت
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و پێكەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە بڕیارێک گوتاری هەینی رێکدەخات و بۆ ئەو مەبەستەش سێ تەوەر دەخاتە بەردەست مامۆستایانی ئایینی و سەرپشکیان دەکات لە هەڵبژاردنی یەکێک لەو تەوەرانە.

شارەزایانی سیاسی و ئەمنی باس لەوە دەکەن، کە بە دووركەوتنەوەی داعش لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە و لە بەرەكانی جەنگدا شتێكی گرنگ بوو، دوای نەمانی ئەو رێکخراوە لە موسڵ، پێویستە پێش بە توندڕەوی بگیریەت و رێکگە بە گوتاری توند نەدرێت کە هانی خەڵک بدات بۆ توندڕەوی ئایینی، چونکە یەکێک لە کەناڵەکانی ناردنی گەنجان بۆ ناو رێکخراوە توندڕەوەکان گوتاری لابەلا و توند لە مزگەوتەکاندا بووە. 

مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و پێكەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، بە (رووداو)ی راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجارە وەزارەتی ئەوقاف سیستەمی یەکگوتاری پەیڕەودەکات و گوتاربێژان سەرپشک دەکات لەنێوان سێ تەوەردا. هەروەها پێویستە گوتاری نوێژی هەینی لە 20 خولەک تێپەڕ نەكات.

بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و پێكەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف، لەبارەی تەوەرەكانی گوتاری هەینی گوتی “لیژنەیەكی پسپۆر لە وەزارەتی ئەوقاف لە كەسانی شارەزا لە بواری شەریعە و گوتار، هەموو سێشەممەیەك سێ تەوەر بۆ گوتاری هەینی دیاریدەكەن، مامۆستایانی ئایینیش ئەگەر شتێكی گەرم لە ناوچەكەیان هەبوو دەتوانن لەپاڵ تەوەری گوتارەکە باسی لێوە بكەن.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com