
دۆخی سوریا و رای جیهان
نوچەنێت. رادیۆ نەوا
هه‌وراز ئه‌مین گوڵپی
ڕۆژی پێنج شه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریایان هه‌ژاندوو نزیكه‌ی 450 كه‌سیان كرده‌وه قوربانی و ، لای خۆشیانه‌وه وڵاتانی جیهانیی و رێكخراوه نیوده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی ته‌قینه‌وه‌كان داوایان كرد، به‌زووترین كات توندوتیژی له سوریا رابگیرێت.
ڤیكتۆریا نۆلاند وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، واشنتۆن به‌توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی دیمه‌شق ده‌كات و وتیشی، سه‌رجه‌م كاره توندوتیژیه‌كان كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین هاوڵاتی مه‌ده‌نی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی ده‌كوژرێن هیچ پاساوێكیان نیه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونیشی كرده‌وه كه، له‌پێناو راگرتنی كرده‌وه توندوتیژیه‌كان له‌و وڵاته تا ئێستاش داوا له رژێمی سوریا ده‌كه‌ن پابه‌ندی پلانه‌كه‌ی كۆفی ئه‌نانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی بێت بۆ ئه‌و ولاته‌و جێبه‌جێی بكات.
لای خۆشیه‌وه، ولیام هیگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی سوریا رایگه‌یاند، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و ته‌قینه‌وانه ئیدانه ده‌كه‌ن كه به‌هۆیه‌وه 40 كه‌س كوژران و زیاتر له 300 كه‌سیش بریندار بوون و زۆربه‌شیان هاوڵاتی مه‌ده‌نیبوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وتیشی، وڵاته‌كه‌ی پێی وایه كه ته‌نها گه‌لی سوریا باجی ئه‌و كرده‌وه توند‌و تیژیانه ده‌دات و پێویسته رابگیرێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كۆفی ئه‌نان هه‌فته‌ی رابردوو له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندبوو، به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌كی بۆ راگرتنی توندوتیژی و جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی دیمه‌شق.
وتیشی، ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه پشتگیری و هاوكاری كاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و نێردراوی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ سوریا ده‌كات له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژی و قه‌یرانه‌كانی سوریا.
ئه‌نان به‌پێویستیشی زانی، به‌زووترین و كات چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی له‌ناو سوریادا بڵاوببنه‌وه بۆ چاودێری كردنی بارودۆخه‌كه.
هه‌روه‌ك رۆژی پێنج شه‌ممه‌ش له‌پاش ئه‌نجامی دووته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری دیمه‌شق كۆفی ئه‌نان به‌توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی كردوو، رایگه‌یاند، ئه‌و ته‌قینه‌وانه جێگه‌ی قبوڵ كردن نیه‌و داوای كرد به‌هه‌رجۆرێك له‌جۆره‌كان بێت توندوتیژی له سوریا رابگیرێت و هۆشداریشدا له‌وه ئه‌و ته‌قینه‌وانه كاردانه‌وه‌ی سلبی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی سوریا.
ئه‌حمه‌د فه‌وزی وته‌بێژی كۆفی ئه‌نان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌نان داوای كردووه كه به‌زووترین كات توندوتیژی رابگیرێت و داواشی له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی سوریا كردووه كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ راگرتنی رژانی خوێنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاد له‌پێویست ئارامیان گرتووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێیان ده‌كرێت.
لای خۆشیه‌وه، حكومه‌تی دیمه‌شق داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌رشانیه‌تی بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌نجامیان بدات و دژی ئه‌و وڵاتانه‌ش بوه‌ستێته‌وه كه هاوكاری تیرۆر ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاژانسی سانای ره‌سمی ئه‌و ولاته بڵاویكردووه‌ته‌وه رایگه‌یاند، نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌و تێیدا هاتووه كه ئه‌نجامدانی ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه له دیمه‌شق به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه سوریا روبه‌روی هێرشی تیرۆرستی ده‌بێته‌وه‌و ئه‌نجامده‌ره‌كانیشی ئه‌وانه‌ن كه له‌رووی مادیی و چه‌كه‌وه هاوكاری رێكخراوه تیرۆرستیه‌كان ده‌كه‌ن و هانی ئه‌و جۆره كرده‌وانه ده‌ده‌ن.
لای خۆشیه‌وه، سه‌رۆكی تیمی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سوریا سه‌ره‌ڕای ئیدانه كردنی ته‌قینه‌وه‌كان و تۆمه‌تبارنه‌كردنی هیچ لایه‌ك به ئه‌نجام دانیان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی سوریا كرد كار بكه‌ن بۆ راگرتنی توندوتیژی و له‌و رووه‌وه هاوكاریی تیمی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن.
ژه‌نه‌راڵ رۆبه‌رت مۆد ره‌تیشی كرده‌وه كه هیچ لێدوانێك بدات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و ته‌قینه‌وانه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر تیمی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی له سوریا رایگه‌یاند، تیمه‌كه‌یان وه‌كو ده‌بینن له‌ناو خاكی سوریادان و له‌گه‌ڵ گه‌لی ئه‌و وڵاته‌دان، پێشی وانیه كه ئه‌وه‌ی كه روویداوه وه‌كو په‌یامێك بێت بۆ تیمه‌كه‌یان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته.
هاوكات، بانكی مۆنی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لای خۆیه‌وه ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی شاری دیمه‌شقی سوریا كردوو هۆشداریشیدا له به‌رده‌وامبوونی توندوتیژیه‌كان و به‌رده‌وامی كوشتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌و ولاته و دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی سوریا پابه‌ندی پلانه‌كه‌ی كۆفی ئه‌نان نه‌بن ئه‌وا ئه‌و وڵاته روبه‌روی شه‌ری ناوخۆ ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ك میكل مان وته‌بێژی كاسرین ئاشتۆن رێكخه‌ری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی كردوو به‌كارێكی تیرۆرستی له‌قه‌ڵه‌می دان.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی لایه‌نی كوردیش له‌م باره‌یه‌وه، مسته‌فا ئیسماعیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی سوریا له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆی نه‌وا رایگه‌یاند، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره ته‌قینه‌وانه ده‌كه‌ن و وتیشی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ته‌قینه‌وه‌كان دوورن له‌ناوچه كوردیه‌كانه‌وه به‌ڵام هۆشداریدا له‌وه‌ی ئه‌و جۆره كرده‌وانه ببنه كلتۆرێك له سوریادا سه‌رجەم ناوچه‌كان گرێته‌وه.
لای خۆشیانه‌وه، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی چین و رووسیا ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی سوریایان كردوو، سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ یانگ جیشی هاوتا چینیه‌كه‌ی رایگه‌یاند، داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی سوریا ده‌كه‌ن توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری رابگرن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوكاری كۆفی ئه‌نان نێرده‌ی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ سوریا بكه‌ن.
لاڤرۆڤ له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا چه‌ند لایه‌نێكی دۆست كه ناوی نه‌هێنان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له‌پشت ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌وه‌و نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربری كه ئه‌و دۆستانه‌یان كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سوریا هانیان ده‌ده‌ن هیچ سازشێك نه‌كه‌ن و ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕن بۆ راگرتنی توندوتیژیی و شه‌رو ئاژاوه.
دووپاتیشی كرده‌وه، به‌رده‌وامی توندوتیژیه‌كان وا ده‌كات، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بكرێت بۆ راگرتنی شه‌ر له سوریا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی هێرشێكی توندی كرده سه‌ر ئیداره‌ی سه‌رۆك ئۆباما‌و تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی كه شه‌رم ده‌كات دان بنێت به‌وه‌دا پلانه‌كه‌ی كۆفی ئه‌نان شكستی هێناوه، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا باوه‌ری ته‌واوی به‌وه هه‌یه كه رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د هیچ نیه‌تێكی وای نیه كۆتایی به توندتیژی بهێنێت و وه‌ڵامی پلانه‌كه‌ی كۆفی ئه‌نان بداته‌وه.