بارزانی: پێشمەرگە هی هیچ حزبێك نییە و پێشمەرگەی کوردستانە

0

نوچەنێت
ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەكان كۆبووەوە و رایگەیاند، هیچ جیاوازییەك لە نێوان پێشمەرگە نییە، پێشمەرگەش هی هیچ حیزبێك نییە و پێشمەرگەی کوردستانە.

بە گوێرەی ماڵپەری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی پێنجشەممە 20-4-2017 مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ شاندی هاوبەشی دەزگای ئەیلول و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان كۆبووەوە.

لە ماڵپەرەکەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، کە بارزانی لە كۆبوونەوەكەدا ئەوەی خستەڕوو، كە هیچ جیاوازییەك لەنێوان پێشمەرگەدا نییە و پێشمەرگە، پێشمەرگەی كوردستانە و پێشمەرگەی هیچ حیزبێك نییە.

هەر لەو بارەیەوە رابەر سەید برایم، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند “لە كۆبوونەوەكەدا گلەیی و رەخنە و پێشنیازی خۆمان سەبارەت بە موچە و مافەكانی پێشمەرگە دێرینەكان خستە بەردەم جەنابی كاك مەسعود بارزانی، ئەویش بەڵێنی پێداین لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و مافی پێشمەرگە دێرینەكان دابین بكرێت”.

ئەو ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی گوتوویەتی، پێشمەرگە خانەنشیكراوەكان دوو مانگ جارێك موچە وەردەگرن، ئێمە داوامان كردووە موچەكانیان مانگانە پێبدرێت، زەویش بدرێتە ئەو پێشمەرگانەی سوودمەند نەبوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com