تایبه‌ت: نوچه‌نیت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، راگیرانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پاریزگا په‌یوه‌ندی به كێشه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه هه‌یه و ده‌شڵێت “له فشاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان”.
سی مانگه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی خۆی نه‌كردووه، كه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی لایه‌نەكانی دیكه‌ی لی كه‌وتۆته‌وه، به شیك له لایه‌نه‌كان راگیرانی كۆبوونه‌وه‌كان، بۆ كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی ده‌گێڕنه‌وه له‌سه‌ر پۆستی جێگری سه‌رۆكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ململانێی باڵه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی قائیمقامی سه‌یدسادق، به‌ڵام پارتی قسه‌یه‌كی جیاواز ده‌كات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، مینا سامی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی پارتی، سه‌باره‌ت راگرتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ سێ مانگ، رایگه‌یاند: كێشه و ململانێكانی یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر هه‌ندێك پۆستی سنووری پارێزگای سلێمانی هۆكاری په‌كخستنی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی-یه، كه ئه‌مه‌ش هاوڵاتی لێی زه‌ره‌رمه‌نده و كاری كردووه‌ته سه‌ر ژیاتی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانی سنووره‌كه.
مینا سامی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، کە تائیستا هیچ ناویك نه‌هاتۆته ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ گۆڕانكاری له پۆستی قائیمقامی سه‌یدسادق، هەورەها قائیمقامی ئێستا له كاره‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وامه.
له‌باره‌ی ململانێكانی گۆڕان و یه‌كێتی، له‌سه‌ر پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن مینا سامی ده‌ڵێت، دادگا بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی ئه‌كره‌م شه‌ریفی داوه بۆ پۆستی پێشووی، كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه. بڕیاری دادگا ئه‌وه‌یه، کە “ئه‌كره‌م شه‌ریف، جێگری یاسایی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه”.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی پارتی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن، سامی گوتی، فراكسیۆنی پارتی له رێگەی ئه‌ندامه‌كانیه‌وه له ئه‌نجومه‌ن و لیژنه‌كان و میدیاكان و زۆر رێگه‌ی تر فشاری دروستكردووه، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها به پارتی ناكرێت، هه‌میشه گوتوومانه پێویسته كێشه حزبیه‌كان نه‌هێندرێنه ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه.