هونەرمەندێکی دراما و شانۆکاری کورد کۆچی دوایی کرد

0

نوچەنێت
شەوی ڕابردوو 19-4-2017، هونەرمەندی دراما و شانۆکاری کورد، عەلی نوری کۆچی دوایی کرد و بڕیارە ئەمڕۆ تەرمەکەی بە خاك بسپێردرێت.

 عەلی نوری هونەرمەندی شانۆکار و دراما، شەوی ڕابردوو لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە، وابڕیارە ئەمڕۆ تەرمەکەی بە لە گۆڕستانى سەیوان بە خاك بسپێردرێت.

سەبارەت بە هۆکاری مردنی ئاسۆ جەمال موختار، کە کەسێکی نزیكە لە خێزانی هونەرمەند عەلی نورییەوە، گوتی “ماوەیەك دەبوو تەندروستی ناجێگیر بوو، بۆیە دەتوانم بڵێم، کە هەر بە هۆی ناساخی و نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە”.

ھونەرمەند عەلی نوری، لە شاری سلێمانی لە ساڵی 1942 لە دایکبووە، لەژیانی ھونەریدا بەشداری لەچەندین کاری ھونەری شانۆیی و درامادا کردووە دیارترینیان دراماکانی (ژاڵە، خەمی چۆلەکەکان و رەشەی پۆلیس).

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com