بیلال سلێمان داوا لە نێچیرڤان بارزانی دەکات رێگە لەوانە بگرێت کە وەک مافیا پەلاماری خەڵک ئەدەن هەولێر

0

بیلال سلێمان داوا لە نێچیرڤان بارزانی دەکات رێگە لەوانە بگرێت کە وەک مافیا پەلاماری خەڵک ئەدەن هەولێر

نوچەنێت

بیلال سلێمان ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، رایدەگەیەنێت، لەهەولێر چوار کەسی چەکدار بە ئۆتۆمبێلێکی بێ ژمارەوە وەک مافیاوە کەوتونەتە گیانی هاوڵاتیان، داوا لەسەرۆکی حکومەت دەکات رێگایان لێ بگرێت و بیانوەستێنێ.

ئەو ئەندامەی پەڕلەمانی کوردستان دەڵێت”سه يارەیەکی ( B M W ) رەنگ رەش، بێ ژمارە، مۆدێل 1992 لە هەولێر بە چوار سەرنشینەوە بە جلی مەدەنی، کە چەک بەدەستن، وەک مافیا کەوتوەتە گیانی هاوڵاتیانی هەولێر، بێ ئەوەی هچ حساب بۆ یاسا حکومەت بکەن، پەلاماری خەلک ئەدەن، بۆ لێدان و تۆقاندن وەک ئەوەی حکومەت هیچ وجودێکی نەبێت”.
بیلال سلێمان ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان، بەنوچەنێتی راگەیاند” سەرنیشینەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە، لەهەولێر لەچەندین کەسیان داوەو پەلاماری چەندین کەسیان داوە، ئەوکەسانەش نارەزایی خۆیان گەیاندۆتە من”.

سلێمان داوا لەنێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت دەکات، کە رێگە لەو کەسانە بگرێت و دەڵێت” تکایە رێگا لەوانە بگرە و ئەم بێسەرو بەرییە بوەستێنە”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com